سه‌رۆكی مه‌كسیك به‌رنامه‌ی سه‌ردانیكردنی ئه‌مه‌ریكای هه‌ڵوه‌شانده‌وه
k24 - هه‌ولێر:
ئینریكی پێنا نیتۆ، سه‌رۆكی مه‌كسیك، به‌رنامه‌ی سه‌ردانیكردنی بۆ واشنتۆن هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، بڕیاری بنیاتنانی دیواره سنوورییه‌كه‌ی نێوان وڵاته‌كه‌ی و مه‌كسیك ده‌ركرد، رایگه‌یاند، پێویسته مه‌كسیك تێچووی ئه‌و دیواره بدات و پاره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا بگه‌ڕێنێته‌وه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، ئه‌گه‌ر مه‌كسیك ئه‌و كاره نه‌كات، پێویسته سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته، به‌رنامه‌ی گه‌شته‌كه‌ی بۆ واشنتۆن هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
دوای ئه‌و بڕیار و لێدوانه، ئینریكی پێنا نیتۆ، سه‌رۆكی مه‌كسیك، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ره‌تیكرده‌وه تێچووی بنیاتنانی دیواره‌كه بگرنه ئه‌ستۆ، به‌رنامه‌ی گه‌شته‌كه‌شی بۆ ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵوه‌شانده‌وه.