رووسیا ئۆپەراسیۆنێكی ھاوبەش لەگەڵ توركیا ئەنجام دەدات
K24 - ھەولێر
وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند ئۆپەراسیۆنێكی ھاوبەشیان لەگەڵ توركیا ئەنجامداوە و پێكەوە ھێرشیان كردووەتە سەر چەكدارانی داعش لە ناوچەی "باب".
گوتیشی فڕۆكەكانی روسیا لە جورەكانی SU-24M و SU-35S و فڕۆكەكانی توركیاش لە جورەكانی F-16 و F-4 بەشداری ئۆپەراسیۆنەكە بوون.
بەپێی ھەواڵێكی Interfax، ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشی روسیا و توركیا دژی داعش پاش ھەماھەنگی ھەواڵگری ھات و پێشتریش رۆژانی 18 و 21 كانوونی دووەم ئۆپەراسیۆنی ھاوشێوەیان ئەنجامدابوو.
لە لایەكی ترەوە سوپای توركیا بێ ئەوەی ئاماژە بە ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش لەگەڵ روسیا بكات رایگەیاند بە فڕۆكە ھێرشیان كردووەتە سەر چەندین پێگەی داعش و 23 چەكداریشیان كوشتووە.
JS