لاڤرۆڤ: بەراوردكردنی پرۆژەی دەستوری نوێی سوریا لەگەڵ دەستوری عێراق ھەڵەیە

پەیەدە پرۆژەیەك بۆ ھەمواركردنەوەی دەستووری سوریا پێشكەش بە لاڤرۆف دەكات

K24 - ھەولێر

وەزیری دەرەوەی روسیا سێرگی لاڤرۆڤ بەراوردكردنی پرۆژەی دەستوری نوێی سوریا لەگەڵ دەستوری عێراق بە ھەڵە دەزانێت.

لاڤرۆف ئەمرۆ ھەینی 27 كانوونی دوووەمی 2017  لە كۆبوونەوە لەگەڵ ھەندێ نوێنەرانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا رایگەیاند "دەستوری عێراق لەكاتی داگیركردنی بەسەر خەڵكەكەیدا سەپێنرا، بێ ئەوەی بگەنە چارەسەرییەكی مامناوەندی".

ھەر لەبەر ئەوە بەراوردكردنی پرۆژەی دەستوری نوێی سوریا لەگەڵ دەستوری عێراق بە ھەڵە دەزانێت و دەڵێت "روسیا پێشنیارەكانی بەسەر ھیچ كەسێكدا ناسەپێنێت".

روسیا پرۆژەیەك بە ئایندەی سوریا ھەیە و لە پرۆژەكەیدا داوای گۆڕانكاری لە دەستوری ئەو وڵاتە كردووە و گرنگرتینیان شوڕكردنەوەی دەسەڵاتە لە ناوەندەوە بۆ شوێنەكانی دیكەی سوریا، بێ ئەوەی شێوازەكەی و میكانیزمەكانی ئاشكرا بكات.

لیدوانی لاڤرۆڤ لەباەری دەستوری عێراق پاش ئەوەی ھات كە نوێنەریكی ئۆپۆزسیۆنی سوریا پێش بەڕێوەچوونی كۆبوونەوە رایگەیاندبوو "روسیا دەیەوێت دەستوری تایبەت بە خۆی بە سەر سوریا بسەپێنێت، ھەر بەو شێوازەی سەرۆكی ئیدارەی داگیركاری ئەمریكا لە عێراق پۆل بریمەر لە ساڵانی 2003 – 2004 كردی".

لاڤرۆڤ ھەروەھا دواخستنی دانوستانەكانی ژنێف لە رۆژی 2 شوبات بۆ كۆتایی ئەو مانگ راگەیاند.

لە لایەكی ترەوە نوێنەری پەیەدە رایگەیاند "پرۆژەیەك بۆ ھەمواركردنەوەی دەستووری سوریا پێشكەش بە لاڤرۆڤ دەكەن"، كە خۆیان ئامادەیان كردووە، بێ ئەوەی ناورۆكی پرۆژەكەی ئاشكرا بكات.

كۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی روسیا سێ رۆژ پاش دانوستانەكانی ئەستانا دێت كە بە دەستپێشخەری روسیا و بە ھەماھەنگی لەگەل توركیا و ئێران ریكخرابوو.

JS