به‌رپرسانی باڵای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به كۆمه‌ڵ ده‌ست له‌كارده‌كێشنه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "واشنتۆن پۆست"ی ئه‌مه‌ریكی، پاڵپشت به "سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت"، بڵاویكردووه‌ته‌وه، به‌رپرسه دیاره‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، نیازی ئه‌وه‌یان هه‌یه به كۆمه‌ڵ ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی خۆیان پێشكه‌ش بكه‌ن.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، هۆكاری ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی به‌كۆمه‌ڵی ئه‌و به‌رپرسانه، ئه‌وه‌یه كه نایانه‌وێ كار له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی نوێی ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی به كۆمه‌ڵی ئه‌و به‌رپرسانه، كاریگه‌ری ده‌خاته سه‌ر كاركردنی، ریكس تیله‌رسۆن، وه‌زیری نوێی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ركه‌كه‌ی سه‌ختتر ده‌بێت.
پێشتریش مارك تۆنه‌ر، جێگری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، دووپاتی له‌وه كرده‌وه، ئیداره‌ی ئۆباما، به هه‌ماهه‌نگی ئیداره‌ی نوێی تره‌مپ، ئاماژه‌یان به ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه كردووه، كه له‌سه‌ر بنه‌مای ئاراسته سیاسییه‌كانییانه‌وه دامه‌زرێندراون.
رۆژنامه‌ی "واشنتۆن پۆست" یه‌كێك بوو له‌و ده‌زگا راگه‌یاندنانه‌ی ئه‌مه‌ریكا، كه پاڵپشتی ته‌واوی كاندیدی دیموكراته‌كان، هیلاری كلینتۆنی ده‌كرد له ماوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردندا و ره‌خنه‌ی توندیشی ئاراسته‌ی ركابه‌ره‌كه‌ی ده‌كرد، كه دۆناڵد تره‌مپی كۆمارییه‌كان بوو.