سه‌ربازانی توركیا له‌سه‌ر سنوور 2 هاووڵاتی ده‌كوژن و 7ی دیكه‌ش بریندار ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری توركیا، له نزیك گوندی (مه‌رزا خوار)ی سه‌ر رووباری دیجله، ته‌قه له ژماره‌یه‌ك كه‌س ده‌كه‌ن كه ده‌یانویست بچنه باكووری كوردستان، له ئه‌نجامدا 2 كه‌س كوژران و 7ی دیكه‌ش برینداربوون.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و كه‌سانه‌ی كوژراون یه‌كێكیان خه‌ڵكی گوندی (خه‌راب ره‌شك)ه‌و ئه‌وی دیكه‌ش خه‌ڵكی (عه‌ین دیواره)، له كاتژمێر 8و نیوی دوێنێ شه‌وه‌وه ته‌رمه‌كانییان له‌سه‌ر لێواری رووباره‌كه كه‌وتووه، له ترسی ته‌قه‌ی پاسه‌وانانی سنووری، كه‌س ناوێرێت لێیان نزیك بێته‌وه.
ئه‌و كوژراو و بریندارانه، تا ئێستاش له‌سه‌ر لێوی رووباره‌كه‌ن و له‌به‌ر ته‌قه‌ی سه‌ربازانی توركیا، كه‌س ناوێرێت هاوكارییان بكات و بیانگوازێته‌وه نه‌خۆشخانه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، چوار هاووڵاتی دیكه‌ی دانیشتووی گوندی مه‌رزا خوار، كاتێك له پارێزگای دێرك ده‌گه‌ڕانه‌وه‌ی گونده‌كه‌یان و رووباره‌كه‌یان ده‌بڕی، له‌لایه‌ن پاسه‌وانانی سنووری توركیا، ته‌قه‌یان لێكراو برینداربوون.
ئێستا هه‌ر چوار هاووڵاتییه‌كه، به ناوه‌كانی عه‌بدی ره‌شید، محه‌مه‌د ئه‌مین حه‌یده‌ر، ساڵح شێخ خه‌لیل و محه‌مه‌د عید شێخ، له نه‌خۆشخانه‌ی دێرك چاره‌سه‌ری وه‌رده‌گرن و ته‌ندروستیشیان جێگیره.