كۆنگرێسمانێك: كورد شایه‌نی ئه‌وه‌یه‌ خاوه‌ن وڵاتی سه‌ربه‌خۆی خۆی بێت

"ئه‌وه‌ی وڵاتانی زلھێز رووبەڕووی کوردیان کردەوە، تاوان بوو"
kurdistan24.net

K24 - واشنتۆن:

دانا رۆھەرباکەر، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا, لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردستان24, لە واشنتنەوە، پشتگیریی خۆی بۆ سەربەخۆیی کوردستان دەردەبرێ و دەڵێت:  "کورد شایەنی ئەوەیە ھاوشێوەی مرۆڤەکانی سەر ئەم زەمینە ئەوانیش وڵاتێکی سەربەخۆیی خۆیان ھەبێت".

رۆھەرباکەر, تایبه‌ت بۆ كوردستان 24 گوتی: "لەوبڕوایەدام کە گەلی کورد، شیاوی وڵاتی خۆیانن و شیاوی ئەوەن کە دەوڵەت و حکومەتی خۆیان ھەبێت, چونکە ئەوە مافی رەوای کوردە کە وەکو ھاووڵاتیانی وڵاتانی دیکە، لەوڵاتێکدا بژین کە رەنگدانەوەی کلتوور و رەسەنایەتی خۆیان بێت".

هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، ئەوەی سەدەی رابردوو وڵاتانی زلھێز رووبەڕووی کوردیان کردەوە، تاوان بوو کە ناوچە کوردییەکانیان کردە چوار پارچە و گوتی: "کورد سەلماندوویەتی کە کۆمەڵگایەکی کراوەن و ھاوپەیمانی رۆژئاوان، بۆیە گرنگە کوردیش مافی خۆیەتی دەوڵەتی تایبەت بەۆخۆیان ھەبێت".