بەفر و بارانبارین تا ئەو كاتە بەردەوام دەبێت

K24 - ھەولێر

بەگوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی ئەمڕۆ بەفر و بارانبارین لە ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند: "بەھۆی كاریگەری یەكگرتنی ھەردوو نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سپی و دەریای سوور، ئەمڕۆ بەفر و بارانبارین لە باشووری كوردستان بەردەوام دەبێت".

شەپۆلێكی بەفر و بارانبارین لە دوو رۆژی رابردوو ھەرێمی كوردستانی گرتەوە و جگە لەبارینی باران بەفر لە بەشێك لە شارەكانی باشووری كوردستان باریووە.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆی شارەكانی كوردستان
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆی شارەكانی كوردستان