كالیفۆڕنیا واژۆ بۆ سه‌ربه‌خۆیی كۆده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی ویلایه‌تی كالیفۆڕنیای ئه‌مریكا، رۆژی هه‌ینی 27/1/2017 رایانگه‌یاند" بۆ ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تێكی واژۆ كۆكردنه‌وه و داواكردنی سه‌ربه‌خۆیی و ئه‌نجامدانی راپرسی مۆڵه‌تیان به‌خشیووه، تا له‌و رێگه‌یه‌وه خه‌ڵكی بڕیار بده‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ده‌مێننه‌وه یان جیاده‌بنه‌وه".
ئه‌لیكس پادیلا سكرتێری ویلایه‌تی كالفۆڕنیا ده‌ڵێت" هه‌ڵمه‌تی "كالیفۆڕنیا نیشتیمانه" هه‌ڵمه‌تێكی ناوداره و به ناوی "كالیكست" مۆڵه‌تی هه‌ڵمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی واژۆكه‌دراوه تا ژماره‌ی پێویست كه نزیكه‌ی 600 هه‌زاره كۆبكرێته‌وه و له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ساڵی 2018 به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی بخرێته روو".
به دیاریكراوی له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵمه‌ته پێویسته تا 25 ته‌مووزی داهاتوو (585 ) هه‌زار و ( 407 ) واژۆ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كۆبكه‌نه‌وه، ئه‌و ژماره‌یه‌ش واتا 8% كۆی ده‌نگده‌رانی ئه‌و ویلایه‌ته فراوان و ده‌وڵه‌مه‌نده‌ی رۆژئاوای ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، كه ژماره‌ی دانیشتوانی 40 ملیۆن كه‌سه".
ئه‌گه‌ر كالیفۆڕنیا ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ بوایه، ده‌چووه ریزبه‌ندی شه‌شه‌می هێزه ئابوورییه‌كانی جیهان، ئه‌و ویلایه‌ته‌ش وه‌ك لایه‌نگری دیموكراته‌كان ناسراون.
ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ی ده‌نگده‌ران ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆییدا، ئه‌وكاته ده‌ستووری ویلایه‌ته‌كه كه ئێستا نووسراوه" كالیفۆڕنیا به‌شێكی جیانه‌كراوه‌یه له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان" و "ده‌ستووری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان باڵاترین یاسایه له وڵات" وه‌ك ئه‌وه‌ی پادیلا گوتوویه‌تی ده‌بێت هه‌مواربكرێته‌وه.
پاش ئه‌وه له ساڵی 2019 دا ده‌نگده‌ران له راپرسییه‌كدا بڕیاری كۆتایی ده‌ده‌ن، ئایا ده‌یانه‌وێت جیاببنه‌وه یان وه‌ك ئێستا ده‌مێننه‌وه.
هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ره‌كانی جیابوونه‌وه‌ی كالیفۆڕنیا لاوازه، به‌ڵام پادیلا كه وه‌ك به‌رپرسی ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته‌كه‌یه له باره‌ی له‌مپه‌ره یاساییه زۆره‌كانه‌وه هۆشداری ده‌دات و ده‌ڵێت" پاره‌یه‌كی زۆریش بۆ ئه‌نجامدانی راپرسییه‌كه پێویسته".