ميدياكان: ڤیزای ئه‌مه‌ریكا نادرێته هاووڵاتییانی ئه‌م 7 وڵاته
K24 - هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی كۆشكی سپی رایگه‌یاند، دۆناڵد تره‌مپ، ئاماده‌یه بۆ واژووكردنی بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی پێدانی ڤیزا به هه‌ندێك له‌و وڵاتانه‌ی زۆرینه موسڵمانن و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد بڕیاره‌كه، كاتيی ده‌بێت.
ئاژانسی هه‌واڵی "ئه‌سۆشيه‌تید پرێس"، به پشتبه‌ستن به سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له كۆشكی سپی، بڵاویكردووه‌ته‌وه، تره‌مپ ئاماده‌كاری بۆ ئه‌وه ده‌كات، له زووترین كات بڕیاره‌كه ده‌ربكات و رێگری له هاتنی په‌نابه‌رانی سووریا بكات بۆ سه‌ر خاكی ئه‌مه‌ریكا، له‌گه‌ڵ په‌نابه‌رانی ژماره‌یه‌ك وڵاتی دیكه بۆ ماوه‌ی 120 رۆژ.
به گوێره‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ی كه تره‌مپ واژووی ده‌كات و ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، پێدانی ڤیزا به هاووڵاتییان حه‌وت وڵات به شێوه‌یه‌كی كاتیی راده‌گیرێت.
سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن، ئه‌و حه‌وت وڵاته بریتین له ئێران، عێراق، لیبیا، سودان، سۆماڵ، سووریا و یه‌مه‌ن.