بارزانی قوناغی دوای داعش و ئایندەی موسڵ لەگەڵ باڵیۆزی بریتانیا تاوتوێ دەكات

باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق ستراتیژی و سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەكەی لە بارەی گۆڕانكارییە سیاسییەكان بۆ سەرۆك بارزانی دەخاتەڕوو

K24 - ھەولێر

سەرۆكی هەرێمی كوردستان مەسعود بارزانی دوایین پێشڤەچوونەكانی شەڕی دژی داعش لە موسڵ و مەترسی و ئاستەنگەكانی بەردەم دواڕۆژی پارێزگای نەینەوا و قۆناغی دوای داعش لە گەڵ فرانك بەیكر باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق تاوتوێ كرد.

بە پێی ھەواڵێك كە لە ماڵپەری سەرۆكایەتی ھەرێم بڵاو كراوەتەوە، باڵیۆزی بریتانیا ئەمڕۆ شەممە لە لایەن سەرۆك بارزانی پێشوازی لێكرا و لە دانیشتنێكدا بیروڕایان لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و ھەروەھا پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بریتانیا ئاڵوگۆڕ كرد.

ھەر لەو كۆبوونەوەیەدا باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق ستراتیژی و سیاسەتی وڵاتەكەی لەبارەی بارودۆخی نێودەوڵەتی و گۆڕانكارییە سیاسییەكان بۆ بارزانی خستەڕوو.

JS