هانده‌رانی ریال مه‌درید هه‌واڵێكی خۆشیان پێگه‌یشت

مارسیلۆ لە راهێنانەکانی ئەمڕۆی یانەی ریال مەدرید هەمووانی شۆک کرد و تەنیا 5 رۆژ دوای پێکرانی دەستی بە راهێنان کردەوە.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 28 كانوونی دووه‌می 2017، رۆژنامەی مارکای ئیسپانی رایگەیاندووە، پێشتر پزیشکانی یانەی ریال مەدرید پێشبینییان کرد بوو مارسیلۆ نزیکەی مانگێک لە یاریکردن دووربکەوێتەوە، بەڵام ئەو بەرگریکارە بڕازیلییە بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو لە پێکانەکەی چاکبووەتەوە و تەنیا 5 رۆژ دوای پێکرانی دەستی بە راهێنان کردەوە.
جگە لە مارسیلۆ، خامێس رۆدریگێزیش دەستی بە راهێنانەکان کردووەتەوە هەردوو یاریزان بەشدارییان لە راهێنانەکانی یانەکایان کرد.
مارسێلۆ هه‌فته‌ی رابردوو له دوایین یاریی یانه‌ی ریال مه‌درید به‌رامبه‌ر مه‌له‌گه تووشی پێكان بوو.