ئێران: مامه‌ڵه‌ى هاوشێوه له‌گه‌ڵ ئه‌مريكا ده‌كه‌ين
K24 – هه‌ولێر:
كۆمارى ئيسلامى ئێران رايگه‌ياند، كاردانه‌وه‌ى هاوشێوه‌يان بۆ بڕياره‌كانى ئه‌مريكا ده‌بێت.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى كۆمارى ئيسلامى ئێران رايگه‌ياند، به هه‌مان شێوه‌ى ئه‌مريكا ئه‌وانيش مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هاووڵاتيانى ئه‌مريكا ده‌كه‌ن و رێگه به سه‌ردانكردنى ئێران له لايه‌ن ئه‌مريكاييه‌كانه‌وه ناده‌ن.
ئه‌م بڕياره‌ى كۆمارى ئيسلامى ئێران دواى ئه‌وه هات، دۆناڵد ترامپى سه‌رۆكى ئه‌مريكا بڕياريدا رێگه به چوونه ئه‌مريكا له هاووڵاتيانى ژماره‌يه‌ك وڵاتى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له ناويشياندا عێراق و ئێران نه‌دات.