ترامپ په‌يوه‌ندى به‌ پۆتينه‌وه‌ ده‌كات

پێشتر ترامپ بۆ ماوه‌ى 45 خوله‌ك له‌گه‌ڵ راوێژكارى ئه‌ڵمانيا ئه‌نگێلا مێركڵ قسه‌يكردووه‌.

K24 – هه‌ولێر:

گوته‌بێژى كۆشكى سپى ئه‌مريكا شون سپايسه‌ر رايگه‌ياند، دۆناڵد ترامپى سه‌رۆكى ئه‌مريكا كه‌مێك پێش ئێستا له‌ رێى ته‌له‌فۆنه‌وه‌ په‌يوه‌نديكردووه‌ به‌ سه‌رۆكى رووسيا ڤلاديمێر پۆتين.

سپايسه‌ر روونيكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌و په‌يوه‌ندييه‌ ته‌له‌فۆنييه‌ دواى ئه‌وه‌ هاتووه‌، كه‌ ترامپ بۆ ماوه‌ى 45 خوله‌ك له‌گه‌ڵ راوێژكارى ئه‌ڵمانيا ئه‌نگێلا مێركڵ قسه‌يكردووه‌.