گۆڕان لەگەڵ ئاراستەیەكی نێو یەكێتی مامەڵە دەكات

چاودێرێكی سیاسی: دەبێ یەكێتی بەرچاوی رەوشن بكاتەوە و بزانێ لەگەڵ كام ئاراستەدابێت
kurdistan24.net

K24 - سلێمامنی

جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان کە لەلایەن نەوشیروان مستەفاوە دەسەڵاتی تەواویان پێدراوە، لەسەر کۆمەڵێک پرسی وەک دەست پێکردنەوەی گفتوگۆکان و ھەڵبژاردنەکانی ئایندە و باسکردن لە رێكکەوتنامەی ستراتیژی بزووتنەوەکەیان و یەکێتی کۆبوونەوە، بەرپرسانی ئەو بزوتنەوەیە دەڵێن پابەندن بە رێکكەوتنامەکەوە مامەڵەش لەگەڵ ئەو بەرەیەی یەکێتیی دەکەن کە دەیەوێت رێكکەوتنامەکە جێبەجێ بكرێت، بەرپرسێکی یەکێتیش داوا دەکات گۆڕانکاری لە سەرکردایەتی ھاوبەشی ھەردوولا بکرێت بۆ ئەوەی رێكکەوتنامەکە كاراتر بكرێت.