پێچەوانەی بڕیارەكەی ترەمپ کەنەدا پێشوازی لە پەنابەران دەكات

"ئەوانەی لە چەوساندنەوە و تیرۆر و شەڕ هەڵدێن كەنەدییەكان پێشوازیتان لێدەكەن"

K24 – ھەولێر

سەرۆك وەزیرانی كەنەدا رایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی پێشوازی لە پەناخوازان دەكات و دەڵێ" بەخێربێن بۆ كەنەدا".

جاستن ترۆدۆ سەرۆك وەزیرانی كەنەدا لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك، پۆستێكی لەبارەی وەرگرتنی پەناخوازان بڵاوكردەوە و گوتی: "بۆ ئەوانەی لە چەوساندنەوە و تیرۆر و شەڕ هەڵدێن، سەرەڕای جیاوازی بیروباوەڕمان، كەنەدییەكان پێشوازیتان لێدەكەن، فرەیی بەھێزمان دەكات، بەخێربێن بۆ كەنەدا".

ئەم ھەنگاوەی سەرۆك وەزیرانی كەنەدا، دوای داخستنی دەروازەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریكا هات بەرووی پەناخوازان، بەپێی بڕیاری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەو وڵاتە.