له‌سه‌ر ئه‌م ياريزانه مانچێسته‌ر يونايتد و ئارسێناڵ شه‌ڕيانه
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئینگلیزی ئاشكرای كردووه كه گریزمان بۆته هۆی هه‌ڵگریسانی شه‌ڕێكی سپی له نێوان مانچێسته‌ر یونایتد و ئارسێناڵ.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 29 كانوونی دووه‌می 2017، پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا ئاشكرای كردووه كه یانه‌كانی مانچێسته‌ر یونایتد و ئارسێناڵ بڕی 85 ملیۆن پاوه‌ندیان بۆ گواستنه‌وه‌ی ئانتوان گریزمانی هێرشبه‌ری ئاتڵێتیكۆ مه‌درید ئامار كردووه.
هه‌مان سه‌رچاوه رایگه‌یاندووه كه رۆیشتنی گریزمانی له یانه مه‌دریدییه‌كه له هاوینی داهاتوو یه‌كلایی بۆته‌وه، پێشبینی ئه‌وه‌ش كراوه كه دیێگۆ سیمیۆنی راهێنه‌ریش هه‌مان هه‌نگاوی هێرشبه‌ره فره‌نساییه‌كه هه‌ڵبگرێت.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ئارسێناڵ له هاوینی رابردوو هه‌وڵێكی سه‌ره‌تایی بۆ گواستنه‌وه‌ی گریزمان دا، به‌ڵام شكستی هێنا، به‌ڵام ئێستا تۆپوه‌شێنه‌كان به پاڵپشتی راهێنه‌ره ئارسن ڤینگه‌ری فره‌نسیای ده‌یانه‌وێت گریزمانی هاونیشتیمانی له چوونی بۆ یانه‌ی شه‌یتانه سووره‌كان په‌شیمان بكه‌نه‌وه.
ده‌یلی مه‌یل ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه هه‌وڵه‌كانی ئارسێناڵ و پاره زیادكردنه‌كه‌ی بۆ گواستنه‌وه‌ی گریزمان، به‌رپرسانی مانچێسته‌ر یونایتدی نیگه‌ران كردووه، به‌و پێیه‌ی ئارسێناڵ ئاماده‌یه زیاتر له 250 هه‌زار پاوه‌ند بۆ هه‌ر هه‌فته‌یه‌ك پێشكه‌شی گریزمان بكات.
هه‌مان سه‌رچاوه، ئاشكرای كردووه كه گریزمان تووشی نیگه‌رانی بووه و نازانێت له داهاتوودا له كام یانه ده‌گریسێته‌وه.
گریزمانی ته‌مه‌ن 25 ساڵ، له تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی یانه‌ی ریال سوسیدادی ئیسپانیا ده‌ركه‌وت، دواتر له هاوینی 2014 په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید كرد، له ماوه‌كانی رابردووش میدیاكان به‌رده‌وام ناوی گریزمان به یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد ده‌به‌ستنه‌وه.