به به‌شدارى قاعيده به‌ره‌يه‌كى ديكه‌ى ميليشياكانى سووريا راگه‌يه‌ندرا
K24 – هه‌ولێر:
گرووپ و ميليشيا ئيسلامييه‌كانى سووريا له ناويشياندا به‌ره‌ى نووسره‌ى باڵى رێكخراوى ئه‌لقاعيده له سووريا هاوپه‌يمانێتييه‌كى نوێيان پێكهێنا.
ئه‌و گرووپ و ميليشيا به‌رهه‌ڵستكارانه له به‌ياننامه‌يه‌كدا پێكهێنانى "ده‌سته‌ى رزگاركردنى شام"يان راگه‌ياند و ئه‌بو جابر هاشم شێخيان كرده سه‌رۆكى ده‌سته‌كه.
له به‌ياننامه‌كه‌دا هاتووه: "به‌له‌به‌رچاوگرتنى ئه‌و ره‌وشه‌ى شۆڕشى سووريا پييدا گوزه‌ر ده‌كات و ئه‌و پيلانگێڕيانه‌ى له دژى له ئارادان و تێكچوونى ريزى ناوخۆى و درووستبوونى مه‌ترسى له‌سه‌ر هه‌مووان، به پێويست زانراوه وشه و فيشه‌كى به‌رهه‌ڵستكارانى چه‌كدار يه‌كبخرێت بۆ هێنانه‌دى ئامانجه‌كانيان".
ئه‌و لايه‌نانه‌ى به‌شدارن له‌و ده‌سته نوێيه بريتين له به‌ره‌ى فه‌تحى شام، كه هه‌ر به‌ره‌ى نووسره‌ى سه‌ر به رێكخراوى قاعيده بوو، بزووتنه‌وه‌ى نوره‌دين زه‌نگى، كۆمه‌ڵه‌ى ليواى حه‌ق، به‌ره‌ى ئه‌نسارولدين، كۆمه‌ڵه‌ى جه‌يشى سوننه.
له چه‌ند رۆژى رابردوودا به‌ره‌ى فه‌تحى شام، هێرشه‌كانى بۆ سه‌ر رێكخراو و ميليشيا ميانڕه‌وه‌كان له خۆرئاواى حه‌له‌ب و ئيدلب ده‌ستپێكردووه.
هاوكات چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا ژماره‌يه‌ك له گرووپ و ميليشيا چه‌كدارييه‌كان له ژێر ناوى "ئه‌حرارى شام" به‌ره‌يه‌كى نوێيان بۆ شه‌ڕكردن له دژى به‌ره‌ى فه‌تحى شام پێكهێنا.
هاوكات تا ئێستا ژماره‌يه‌ك له رێكخراو و ميليشياى چه‌كدارى له به‌ره‌ى به‌رهه‌ڵستكارانى سووريا نه‌خزاونه‌ته ناو هيچ به‌ره‌يه‌ك له‌و دوو به‌ره‌يه‌ى شه‌ڕى يه‌كدى ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز
و:ئ.هـ