هۆشدارييه‌ك له ماڵپه‌ڕى كوردستان24ـه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ماڵپه‌ڕى كوردستان 24 هۆشدارى ده‌داته كه‌ناڵ و سايت و پێگه هه‌واڵييه‌كان و رايده‌گه‌يه‌نێت له‌مڕۆ به‌دواوه هه‌ر سايت و كه‌ناڵێك به بێ ناوهێنانى كوردستان24 وه‌ك سه‌رچاوه، هه‌واڵ و بابه‌ته وه‌رگێڕدراوه‌كانى ماڵپه‌ڕه‌كه كۆپى بكات و دووباره بڵاويان بكاته‌وه، رووبه‌ڕووى لێپرسينه‌وه‌ى ياسايى ده‌كاته‌وه.
ده‌قى هۆشدارييه‌كه
هۆشدارييه‌ك له ماڵپه‌ڕى كوردستان24ـه‌وه
بۆ كه‌ناڵ و سايته هه‌واڵييه‌كان
هه‌ر له يه‌كه‌م رۆژى ده‌ستبه‌كاربوون و وه‌شانى ماڵپه‌ڕى كوردستان24، تێبينى ئه‌وه‌مان كردووه، ژماره‌يه‌ك سايت و كه‌ناڵى راگه‌ياندن، كه لێره و له‌وێ بانگه‌شه‌ى پيشه‌ييبوون و پاراستنى ئيتيكى كارى ميديايى ده‌كه‌ن، قۆڵيان هه‌ڵماڵيوه بۆ كۆپيكردن و بردنى هه‌واڵ و بابه‌ته ميديايى و وه‌رگێڕدراوه‌كانى ماڵپه‌ڕى كوردستان24، به بێ ئه‌وه‌ى ره‌نج و ماندووبوونى تيمى ميديايى ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان له‌به‌ر چاو بگرن و ئاماژه به ناوى ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان بكه‌ن، ئه‌مه له كاتێكدايه هه‌مووان ده‌زانن ئه‌و كاره‌ى ده‌يكه‌ن، له ئه‌گه‌رى هه‌ره ئاساييدا (دزيكردن)ه و له ده‌ره‌وه‌ى ئيتيك و بنه‌ماى كارى پيشه‌يى رۆژنامه‌وانييه.
هه‌ر بۆيه بۆ هه‌موو لايه‌ك دووپاتيده‌كه‌ينه‌وه، كه ناوهێنانى سه‌رچاوه يه‌كێكه له سه‌ره‌تاييترين بنه‌ماى كارى پيشه‌يى و هه‌ر سايت و كه‌ناڵ و ده‌زگايه‌ك هه‌واڵ و بابه‌ته‌كانمان كۆپى بكات و ئاماژه به ماڵپه‌ڕى كوردستان24 نه‌كات، رووبه‌ڕووى لێپرسينه‌وه‌ى ياسايى ده‌كه‌ينه‌وه و له رێگه‌ى كه‌ناڵه‌كانمانه‌وه وه‌ك دزى ميديايى به وه‌رگرانى ده‌ناسێنين.