بۆ ئهوانهی گرین كارد و ڤیزای ئهمهریكایان ههیه پێویسته سهردانی كۆنسوڵخانه بكهن
K24 - ههولێر:
بڕیارەكەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دەربارەی پەنابەران، خەون و ھیوای ھەزاران كەسی لهباربرد بۆ ئەوەی رێگەی ئەمریكا نەگرنە بەر، خێزانێكی كوردی شاری ھەولێریش دوای شەو و رۆژێك مانەوەیان لە فرۆكەخانەی قاھیرە، لە بڕی ئەمریكا رێگەی ھەرێمی كوردستانیان ھەڵبژارد و گەڕانەوە ھەولێر.
هاوكات بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێریش دەڵێت، ھەر ھاوڵاتيیەک ڤیزای ئەمریکا یان گرین کارد یاخود نووسراوی فەرمی گەشتی ئەو وڵاتەیان ھەیە، سەردانی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە ھەولێر بکەن.