شاجوانی گه‌ردوون هه‌ڵبژێردرا
K24 – هه‌ولێر:
ئیریس میتینێر كچه فه‌ڕه‌نسی ته‌مه‌ن (24) ساڵ نازناوی شاجوانی گه‌ردوونی به‌ده‌ستهێنا، ئاهه‌نگی هه‌ڵبژاردنی شاجوانی گه‌ردوون، ئه‌مرۆ دوو شه‌ممه 30/1/2017 ماوه‌ی 3 كاتژمێر له مانێلای پایته‌ختی فیلپین به‌رده‌وامی هه‌بوو، كه له سه‌ر هه‌مه‌جۆری و تێپه‌راندنی قورسییه‌كانی ژیان كاره‌كانی چڕكردبووه‌وه.
ئه‌و خانمه فه‌ڕه‌نسییه كه له به‌شی نه‌شته‌رگه‌ری ددان ده‌خوێنێ، توانی له خولی 65 ه‌مینی ساڵانه‌ی پێشبڕكێكه‌دا كه سێیه‌مین جاره له فلیپین به‌ریوه‌ده‌چیت و 85 كێبڕكێكار له ته‌واوی جیهان به‌شداری تێداده‌كه‌ن، تاجی شاجوانی گه‌ردوون بكاته‌سه‌ری.
راكیل پیلیسیر شاجوانی هایتی توانی ببێته ده‌سته‌خوشكی یه‌كه‌می شاجوان و ئه‌ندریا تۆڤار شاجوانی كۆڵۆمبیاش بووه ده‌سته‌خوشكی دووه‌می شاجوانی گه‌ردوون.
پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی شاجوانی گه‌ردوون نوسیوویه‌تی" شاجوان هیواداره هه‌وڵه‌كانی له بواری ته‌ندرووستی ده‌م و دداندا چربكاته‌وه و خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی بكات.
ئیریس میتینێر دوای هه‌ڵبژاردنی وه‌ك شاجوانی گه‌ردوون گووتی" ده‌رچوونم سوپرایزێكی گه‌وره‌بوو بۆم، من كه‌سێكی زۆر به چانسم، شاجوانی خه‌ونی هه‌موو كچێكه، ئێره جوانه و هه‌موو شتێك لێره جوانه".
هه‌روه‌ها گووتی" ده‌مه‌وێت هاوكاری خه‌ڵك بكه‌م، ده‌مه‌وێت خه‌ڵكی ببینم و لێیان تێبگه‌م، ئه‌م سه‌ركه‌وتنه به‌دیهاتنی خه‌ونه‌كانم بوو".