ملیارێك دۆلار ده‌دزێ و له فڕۆكه‌خانه ده‌ستگیرده‌كرێ
K24 – هه‌ولێر:
كارگێڕیی راگه‌یاندنی ئه‌منی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایشی ئوردنی رایگه‌یاند" ئه‌مڕۆ 30/1/2017 رێكخراوی پۆلیسی تاوانی نێوده‌وڵه‌تی ،ئینته‌رپول" له عه‌مانی پایته‌ختی ئوردن، به تۆمه‌تی دزینی یه‌ك ملیار دۆلار كه‌سێكی داواكراویان ده‌ستگیركردووه كه هاووڵاتی وڵاتێكی عه‌ره‌بییه".
له به‌یاننامه‌یه‌كدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گشتی ئوردنی كه له‌سه‌ر پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی نووسینگه‌ی عه‌مانی ئینته‌رپول بڵاوكراوه‌ته‌وه نووسراوه" توانراوه كه‌سێك كه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی داواكراوه و هاووڵاتی وڵاتێكی عه‌ره‌بییه ده‌ستگیربكرێت، به‌ڵام ناوی ئه‌و وڵاته‌یان ئاشكرانه‌كردووه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ئه‌و كه‌سه" تۆمه‌تباره به دزینی بڕی یه‌ك ملیار دۆلاری ئه‌مریكی له ماڵی ده‌وڵه‌ت و پێشتر بێ ئاماده‌بوونی خۆی سزای 7 ساڵ زیندانیكردنی بۆ ده‌رچووه".
به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له‌و كاته‌ی ئه‌و كه‌سه له وڵاتێكی دیكه‌ی عه‌ره‌بییه‌وه ویستوویه‌تی له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی شاژنه عه‌لیاء بێته ناو خاكی ئوردنه‌وه، ده‌ستگیركراوه.