بزانە جگە لە خۆت كێى تر فه‌يسبووكه‌كه‌ت به‌كارده‌هێنێت
K24 – هه‌ولێر:
تا دێت ژماره‌ى به‌كارهێنه‌رانى تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووك زياتر ده‌بێت و به جۆرێك له ئێستادا ژماره‌ى به‌كارهێنه‌رانى ئه‌و تۆڕه له ژماره‌ى هاووڵاتيانى چينى ميللى نزيكده‌بێته‌وه.
یەکێک لەو مەترسیانەی کەوا خەڵکێکی زۆر لێی کەوتووەتە دوودڵی، ئایا ئەکاونتەکەی کەوتووەتە بەر هەڕەشەی هاککەران؟ ئایا کەسیتر هەیە به‌بێ ئاگاداری خۆت ئەکاونتەکەت بەکاربهێنێت؟
بۆ ئەوەی لەو دوودڵییە رزگارت بێت و دڵنیابیتەوە کە ئەکاونتەکەت پارێزراوە و تەنها خۆت بەکاری دەهێنیت، چەند رێگایەک هەیە بیانگریتە بەر.
يه‌كێك له گرنگترين ئه‌و رێگايانه رێگه‌ى له‌كوێ ده‌چيته ژووره‌وه و فه‌يسبووكه‌كه‌ت ده‌كه‌يته‌وه (where you're logged in). ئه‌ويش به‌م جۆره‌يه:
سەرەتا لە بەشی (Settings) کلیك دەکەین.
ئینجا دەچینە بەشی (Security).
لە بەشی (where you're logged in) وەک لە وێنەکە دیارە بۆمان دەردەکەوێت کە ئێستا بە پرۆگرامی ((Google Chrome بە کۆمپیوتەر و سیستەمی ویندۆز ٧ ئۆنلاينين و لە ناو ئەکاونتەکەمم.
لە هەمانکاتدا هەر لەو بەشە پێمان دەڵێت، کە بە دیڤایسی ئایفۆن ئەکاونتەکەت کردووه‌تەوە لەوەوە بۆت دەردەکەوێت ئەکاونتەکە تەنها خۆت بەکاری دەهێنیت.
هەروەها پێت دەڵێت کە ئەکاونتەکەت لە رێی چەند ئەپی مەسێنجێەرەوە داخل کراوە وەک لە وێنەکەدا دیارە.
بەم شێوەیە لەو دیڤایس و سیستەمانە سەیر دەکەیت و دڵنیا دەبیتەوە، کە ئەکاونتەکەت تەنها لەسەر ئامێره‌كانى خۆت کراوەتەوە.
هیچ کەسیتر جگە لەخۆت لەناو ئەکاونتەکەت نییە.