ئۆباما بێده‌نگی شكاند
K24 – هه‌ولێر:
دوای 10 رۆژ له جێهێشتنی ده‌سه‌ڵات، رۆژی 30/1/2017 باراك ئۆباما سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا بێده‌نگی شكاند و دژی بڕیاری جیاكاری به‌هۆی "ئاین و بیروباوه‌ڕ" و پاڵپشتیكردن له "دیموكراسیه‌ت" هاته ده‌نگ و گوته‌بێژێك به ناوی ئۆباما به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
له‌و كاته‌ی خۆپیشاندانی فراوان له دژی سیاسه‌ت و بڕیاره‌كانی دۆناڵد تره‌مپ به تایبه‌تی بڕیاری په‌یوه‌ست به كۆچ له سه‌رانسه‌ری ئه‌مریكادا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌ر بۆیه كیڤن لویس گوته‌بێژ به ناوی ئۆباما رایگه‌یاندووه" سه‌رۆكی پێشوو به خۆپیشاندانه‌كان "دڵخۆشه" كه له سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا به‌رێوه‌ده‌چێت".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی" هاووڵاتیان له رێگه‌ی گردبوونه‌وه و رێكخستنه‌كانیان و ده‌نگهه‌ڵبڕین بۆ ئه‌و به‌رپرسانه‌ی هه‌ڵیانبژاردون، مافی ده‌ستووری خۆیان په‌یڕه‌وده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه كه ده‌مانویست له‌وكاته‌ی بنه‌ما و پره‌نسیپه چه‌سپاوه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه بیبینین".
ئه‌وه‌شی روونكردووه‌ته‌وه كه سه‌رۆك ئۆباما" به‌شیوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی جیاوازه له‌گه‌ڵ بیرۆكه‌ی جیاوازیكردن له نێوان كه‌سه‌كاندا به‌هۆی بیروباوه‌ڕ و ئایینه‌وه".
سه‌رۆكی پێشوو به‌رله‌وه‌ی كۆشكی سپی جێبهێڵێت رایگه‌یاندبوو" من ناچمه گه‌نگه‌شه‌ی سیاسییه‌وه ئه‌گه‌ر هێڵه سووره‌كان نه‌به‌زێنرێت".
به‌ڵام له دواین كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌وه‌ی دیاریكرد و گووتی" هێڵه سووره‌كان جیاكاری به‌رنامه بۆداڕێژراو و له‌مپه‌ر درووستكردنه له‌به‌رده‌م مافی ده‌نگدان و هه‌وڵدان بۆ بێده‌نگكردنی ئۆپۆزیسیۆن یان بێده‌نگكردنی میدیاكان و ده‌ركردنی ئه‌و منداڵانه‌ی لێره ده‌ژین و ئه‌وانیش منداڵی ئه‌مریكین".