لێدوانە دژ بە یەكەكانی یەكێتی و گۆڕان لەسەر رێككەوتنەكەیان بەردەوامە

گۆڕان داوا لە یەكێتی دەكات رێككەوتنەكە جێبەجێ بكات یەكێتیش دەڵێ با ئەو بڕگە و مادانە بۆ رای گشتی بڵاوبكاتەوە كە جێبەجێمان نەكردووە
kurdistan24.net

K24 – سلێمانی

لەدوای واژووکردنی رێكکەوتنی نێوان بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لە ئێستادا گۆڕان گلەیی لە یەکێتی دەکات بەوەی یەکێتی بڕگەو مادەکانی ناو رێكکەوتنامەکە جێبەجێ ناکات و یەکێتیش دەڵێت کام بڕگەو مادەمان جێبەجێ نەکردووە با گۆڕان بۆ ڕای گشتی بڵاوی بکاتەوە.

زیاتر لە هەشت مانگ بەسەر رێكکەوتنی دووقۆڵی نێوان یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان تێپەڕیووە، گٶڕان گلەیی ئەوە لە یەکێتی دەکات خۆی ئەدزێتەوە لەجێبەجێکردنی بڕگەو مادەکانی ناو رێکەوتنەکە، سەرۆکی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان داوا لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکات بۆ هاوسەنگ راگرتنی تای تەرازوی سیاسی لە کوردستان رێكکەوتنەکە جێبەجێ بکات.