حكوومەتی ھەرێم زیاتر لە 8 ملیۆن دۆلاری كۆمپانیایەك خەرج دەكات

K24 - ھەولێر

كۆمپانیای "دی ئێن ئۆی" نەوتی نەرویجی بڵاویكردەوە، لەبەرامبەر كارەكانمان بڕی زیاتر لە هه‌شت ملیۆن دۆلارمان لەلایەن حكوومەتی ھەرێمی كوردستانەوە پێدراوە.

كۆمپانیاكە ئاشكرای كرد، ئەو پارەیەی پێماندراوە، لەبەرامبەر كاركردنمان بووە لەكێڵگەی نەوتی تاوكێی سەر بە پارێزگای دھۆك، پارەكە دەستحەقی مانگی حوزەیرانی ساڵی رابردوومان لەلایەن  حكومەتی ھەرێمی كوردستانەوە خەرجكرا.

دی ئێن ئۆی نەرویجی ئاماژەی بەوەشكردوە ، لەبەرامبەر كارەكانماندا،  لەساڵی 2016 بڕی 8 ملیۆن و 411 ھەزار دۆلارمان بۆ خەرجكراوە و تا ئێستاش لەو كێڵگەیە كاری بەرھەمھێنان و دەرھێنانی نەوت دەكەین.

كۆمپانیای دی ئێن ئۆی نەرویجی لەكێڵگەی تاوكێ  پشكی 55% بەردەكەوێت و ھەروەھا كۆمپانیای گەنەڵ ئینرێجی 25%  و ھەرێمی كوردستانیش 20% پشكی ھەیە.