پێنج چه‌كى هه‌ره پێشكه‌وتووى رووسيا ببينه
K24 – هه‌ولێر:
رووسيا به‌رده‌وامه له داهێنانى نوێى بوارى سه‌ربازى و پڕچه‌ككردنى سوپاكه‌ى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌يه‌ك كه روو له رووسيا بكات.
لێره‌دا پێنج چه‌كى نوێ و كاريگه‌رى سوپاى رووسيا ده‌خه‌ينه‌ڕوو، كه هاوشێوه‌يان له ناو سوپاى وڵاتاندا نييه:
يه‌كه‌م: سيستمى هه‌ڵگرتنه‌وه و له‌ناوبردنى مين ناسراو به "UR77":
تايبه‌ته به ته‌قاندنى مووشه‌كى تايبه‌ت به ته‌قاندنه‌وه‌ى مين و به درێژايى 90 مه‌تر و پانى 6 مه‌تر كێڵگه‌كانى مين پاكده‌كاته‌وه. ئه‌م چه‌كه پێى ده‌وترێت، مارى سووتێنه‌ر چونكه به ئاسماندا ده‌ڕوات و وه‌ك مار ده‌جووڵێت.
دووه‌م: "U-71":
به‌شێكه له پرۆژه‌ى 4202ى په‌يوه‌ست به پرۆگرامى نيشتيمانى رووسيا بۆ مووشه‌ك. موشه‌كێكه ده‌توانێت له ماوه‌ى ته‌نيا 40 خوله‌كدا بگاته نيويۆرك و هه‌ڵگرى كڵاوه‌ى ناووكييه و خێراييه‌كه‌ى له سه‌رووى خێرايى ده‌نگه‌وه‌يه و ده‌گاته 11 هه‌زار كيلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا و تواناى ئه‌وه‌شى هه‌يه خۆى له دژه مووشه‌ك بپارێزێت.
سێيه‌م: فڕۆكه‌ى هێرشبه‌رى سيخۆى 25 ئێس ئێم:
تايبه‌ت درووستكراوه بۆ پشتيوانى هێزه سه‌ربازييه‌كان و ته‌كنۆلۆژياى نوێ له درووستكردنيدا به‌كارهێنراوه و له رێگه‌ى مانگى ده‌ستكردى گلوناسه‌وه رێنوێنى ده‌كرێت و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئاستى بينينيش زۆر نزم بێت به هۆى مانگه ده‌ستكرده‌كه‌وه ده‌توانێت بگاته ئامانجه‌كانى.
چواره‌م: (U-71):
چه‌كێكى سه‌رسوڕهێنه‌ره و خێراييه‌كه‌ى له ده‌نگ زياتره. ده‌توانێت كڵاوه‌ى ناووكى هه‌ڵبگرێت. له لايه‌ن رووسياوه له مانگى شوبات/ فێبرايه‌رى رابردوودا تاقيكرايه‌وه. داهێنانێكى سه‌ر به پڕۆژه‌ى نهێنى 4202ه و ئامانجى تێكشكاندنى مووشه‌كه باليستييه‌كانه. خێرايى ئه‌و سيستمه مووشه‌كييه 11200 كيلۆمه‌تره له كاتژمێرێكدا و هاوشێوه‌ى سيستمى "WU-14" داهێنراوى چينه و له ماوه‌ى 2020 تا 2025 رووسيا ده‌بێته خاوه‌نى 24 سيستمى له‌وشێوه‌يه به كڵاوه‌ى ناووكييه‌وه.
پێنجه‌م: ژێرده‌ريايى "ئامور":
ژێرده‌رياييه‌كى رووسييه و مه‌ترسى گه‌وره‌ى بۆ كه‌شتييه ده‌رياييه‌كان هه‌يه. چونكه به ئه‌سته‌م ده‌توانرێت شوێنى ئاشكرا بكرێت و چوار مووشه‌كى تۆربيدى هه‌يه و 10 مووشه‌كى دژه كه‌شتى هه‌ڵگرتووه.
له توانايدا هه‌يه له دوو خوله‌كدا 10 مووشه‌ك بته‌قێنێت و هه‌موو جۆره كه‌شتييه‌كى سه‌ربازى و ژێرده‌ريايى تێكبشكێنێت.