گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو داوای به‌ڵگه‌ له‌ محەممەد حاجی مەحمود ده‌كه‌ن

گۆڕان سكاڵایی یاسایی له‌سه‌ر محەممەدی حاجی مەحمود تۆمارده‌كات
kurdistan24.net

K24 - سلێمانی

دوای ئەوەی محەممەدی حاجی مەحمود، سكرتێری حزبی سۆسیالست دیموكراتی كوردستان رایگەیاندبوو، پێنج پارتە سیاسییە سەرەكییەكەی ھەرێمی كوردستان كۆمپانیای نەوتییان دامەزراندووە و ناكۆكییەكانیش لەسەر نەوت و پارەن و ھەر پارتی و یەكێتی بە تەنیا نین، ئەوەش  ھەر یەك لە بزووتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی و یەكگرتووی ئیسلامی، نیگەرانكردووە و داوای بەڵگەی درووستی لێدەكەن.

شۆڕش حاجی گوتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان بە كوردستان24 گوت: "داوا لە كاكە حەمە دەكەین ھەر بەڵگەیەكی ھەیە لەسەر بزووتنەوەی گۆڕان كە ئێمە كۆمپانیای نەوت و پاڵاوگەمان ھەبێت بەشداربین لە داھاتی نەوت با بیخاتەڕوو، ئەگەر بەڵگەی نییە دەبێ بە فەرمی داوای لێبوردن لە بزووتنەوەی گۆڕان بكات، ئەگەر ئەمەش نەكات رێكاری یاسایی لەبەرامبەری دەگرینەبەر و سكاڵای یاسایی لەسەر تۆمار دەكەین".