سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر له‌سه‌ر ده‌نگۆی سزادانیان هاته ده‌نگ
K24 ـ هه‌ولێر
دوای ئه‌وه‌ی ده‌نگۆی سزادانی یانه‌ی هه‌ولێر و دابه‌زاندنی بۆ خولی پله‌یه‌كی عێراق بڵاو بووه‌وه، سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24 جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌وان گره‌نتی مانه‌وه‌یان پێدراوه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 1 شووباتی 2017، عه‌بدوڵڵا مه‌جید سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر به كوردستان24ـی راگه‌یاند ده‌نگۆی سزادانی یانه‌ی هه‌ولێر دووره له ڕاستی و ده‌شڵێت: په‌یوه‌ندیمان پێوه‌كردووم و له مانه‌وه‌مان له خوله‌كه دڵنیایان كردوومه‌ته‌وه.
سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر له به‌رسیڤێكی كوردستان24ـدا ده‌شڵێت: ئێمه زۆر چاومان له گه‌ڕانه‌وه بۆ خوله‌كه نییه، چونكه ئه‌و خوله به‌ده‌ست كۆمه‌ڵێك گرفت و مه‌ترسی گه‌وره ده‌ناڵێنێت، بۆیه له ئه‌گه‌ری مانه‌وه‌شمان له خوله‌كه مه‌رج نییه وه‌رزی داهاتووش به‌شداریی له خوله‌كه بكه‌ین.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، كامل زه‌غیر ئه‌ندامی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی (كووڕه)ـی عه‌ره‌بی بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه به زۆرینه‌ی ده‌نگ یانه‌ی هه‌ولێر به‌هۆی كشانه‌وه‌ی له خولی نایابی عێراق به دابه‌زاندنی بۆ خولی پله‌یه‌ك سزا دراوه و به بڕی 25 ملیۆن دیناریش سزادراوه و سه‌رجه‌م ئه‌نجامی یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌شی سڕداوه‌ته‌وه.
دوومانگ له‌مه‌وبه‌ر له گه‌ڕی سێزده‌یه‌می خولی نایابی تۆپی پێی عێراق یانه‌ی هه‌ولێر له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی كاتێك به گۆڵێكی بێ‌وڵام به‌رامبه‌ر نه‌جه‌ف دۆڕا، له دوای یارییه‌كه هانده‌رانی نه‌جه‌ف دروشمی ره‌گه‌زپه‌رستیان به‌رز كرده‌وه و (كوردیان به داعش) وه‌سف كرد و سووكایه‌تیشیان به پێشمه‌رگه كرد، ئه‌مه‌ش یانه‌ی هه‌ولێری ناچار به كشانه‌وه كرد.