له فه‌ره‌نسا ژماره‌ی بێكاران گه‌یشته سه‌رووى شه‌ش مليۆن كه‌س
K24 – هه‌ولێر:
له فه‌ره‌نسا، بێكاری و ناجێگیری ره‌وشی بازاڕی كار، هه‌ڕه‌شه له چاره‌نوسی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی فرانسۆ ئۆلاند ده‌كات.
به گوێره‌ى زانيارييه ميدياييه‌كان، به جۆرێك ئاستی بێكاری له‌و وڵاته ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆماركردووه و گه‌یشتووه‌ته زیاتر له 6 ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌س، یه‌كێتی ئه‌وروپاش داوای له فه‌ره‌نسا كردووه چاكسازی له بازاڕی كار بكات، شاره‌زایان پێیان وایه بازاڕی كار رۆڵی گرنگی هه‌یه له‌و بڕیاره‌ی كه كێ ده‌بێته سه‌رۆكی داهاتووی فه‌ره‌نسا.