ئێران كۆڵبه‌ران به‌ "قاچاخچى" ناوده‌بات

کارەبەدەستانی حکوومەت و نوێنەرانی پەرلەمانی ئێران لەبارەی کۆڵبەرانەوە لێدوانی دژبەیەک دەدەن.
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

کارەبەدەستانی حکوومەت و نوێنەرانی پەرلەمانی ئێران لەبارەی  کۆڵبەرانەوە لێدوانی دژبەیەک دەدەن.

لە کاتێکدا گیان لەدەستدانی كۆڵبەران بەهۆی بەفرو سەرما لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە و هەموو میدیای جیهانیی گرتووەتەوە، 60 چالاکی مەدەنیی کورد لە نامەیەکدا داوایان لە حه‌سه‌ن رووحانى سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلامى ئێران کرد بە دۆخی کۆڵبەران رابگات و بەرپرسانی حکومەتیش لە ناوچەکە ئەو کۆڵبەرانە بە قاچاخچی ناو دەبەن.