زانايان: چاخى به‌سته‌ڵه‌ك باڵ به‌سه‌ر زه‌ويدا ده‌كێشێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
زانايانى زانكۆى نۆرسومبرياى بريتانى بڵاويانكرده‌وه، به بڕواى ئه‌وان زه‌وى پێ ده‌نێته چاخێكى نوێى به‌سته‌ڵه‌كييه‌وه و زستانى ئه‌مساڵ هه‌نگاوێكى بچووكه بۆ چوونه ناو ئه‌و چاخه‌وه كه له 2030دا ده‌گاته لوتكه‌ى سه‌رما و به‌سته‌ڵه‌ك.
ئه‌م پێشبينييه پێچه‌وانه‌ى هه‌موو ئه‌و توێژينه‌وانه‌يه كه له باره‌ى به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رماى زه‌وى و توانه‌وه‌ى به‌سته‌ڵه‌كه‌كانى جه‌مسه‌رى باكوور و باشوورى گۆى زه‌وى باسده‌كران.
ئه‌و شاره‌زايانه چاودێرى پنته‌كانى خۆريان كردووه و بۆيان ده‌ركه‌وتووه روويان له كه‌مبوونه‌وه‌يه و چالاكى خۆر به‌و پێودانگه له دواى 13 ساڵ به رێژه‌ى له سه‌دا 60 كه‌مده‌بێته‌وه. ئه‌وه‌ش ئاشكرايه كه ده‌بێته هۆى دابه‌زينى پله‌كانى گه‌رماى گۆى زه‌وى.
پێشتر زانايانى رووس پێشبينى ئه‌وه‌يان كردبوو، له به‌رامبه‌ر ديارده‌ى گه‌رمبوونى گۆى زه‌وى، چاخى به‌سته‌ڵه‌ك ده‌گه‌ڕێته‌وه و ئه‌و پێشبينيه‌يان له 2015 خستبووه‌ڕوو.
شاره‌زايان به‌و ئه‌نجامه گه‌يشتوون، پێويسته جيهان خۆى بۆ ئه‌وه ئاماده بكات كه پێ ده‌نێته چاخى به‌سته‌ڵه‌كه‌وه، به تايبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى 20 ساڵه توێژينه‌وه له باره‌ى ده‌رياچه‌ى جيجيتجن له‌و په‌ڕى باكوورى خۆرهه‌ڵاتى رووسيا ئه‌نجامده‌ده‌ن و مێژووى درووستبوونى ده‌رياچه‌كه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 3.5 مليۆن ساڵ به‌ر له ئێستا و له ئاكامى به‌ركه‌وتنى نه‌يزه‌كێك درووستبووه.
زانايان نه‌خشه‌ى گۆڕانكارييه‌كانى ئه‌و ده‌رياچه‌يه‌يان كردووه‌ته پێوه‌ر بۆ ده‌ستنيشانكردن و پێشبينيكردنى گۆڕانكارى كه‌شوهه‌واى زه‌وى.
له نوێترين لێكۆڵينه‌وه‌دا زانايان توێژينه‌وه‌يان له‌سه‌ر بڕێك قوڕى قوڵايى ده‌رياچه‌كه كردووه و بۆيان ده‌ركه‌وتووه زه‌وى رووبه‌ڕووى سه‌رمايه‌كى بڕست بڕ ده‌بێته‌وه و له داهاتوويه‌كى نزيكدا ئه‌و سه‌رمايه ده‌ستپێده‌كات.
سه‌باره‌ت به گه‌رمبوونى زه‌ويش له‌و بڕوايه‌دان ئه‌وه‌ى هه‌بووه، ته‌نيا قۆناغێكى كاتى بووه و به‌سته‌ڵه‌ك روو له زه‌وى ده‌كاته‌وه.