هه‌رێمى كوردستان به ساردترين رۆژه‌كانى زستاندا گوزه‌رده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
هه‌رێمى كوردستان پێى ناوه‌ته ساردترين رۆژه‌كانى زستانى ئه‌مساڵ و شه‌پۆلێكى سه‌رما و سۆڵه و به‌فرو باران زۆربه‌ى ناوچه‌كانى گرتووه‌ته‌وه و به جۆرێك له ناوچه شاخاوييه‌كان پله‌كانى گه‌رما دابه‌زيوون بۆ 10 پله‌ى ژێر سفر.
په‌يامنێرى كوردستان 24 له سنوورى گه‌رميان رايگه‌ياند، به هۆى روودانى چه‌ند رووداوێكى هاتوچۆ، تونێلى ده‌ربه‌نديخان داخراوه. گوتيشى: سبه‌ى له ئيداره‌ى گه‌رميان ده‌وام ئاساييه.
له ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوودا شه‌پۆلێكى سه‌رما و به‌فربارين زۆرينه‌ى ره‌هاى ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى گرتووه‌ته‌وه.
له هه‌ندێك ناوچه‌ى هه‌رێمى كوردستان وه‌ك ئه‌وه‌ى به‌ڕێوبه‌رايه‌تى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه زانينى هه‌رێم بڵاويكردووه‌ته‌وه، پله‌ى گه‌رما ئه‌مشه‌و داده‌به‌زن بۆ خوار 10 پله‌ى ژێر سفر.

هاوكات له سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر ژماره‌يه‌ك شارۆچكه و يه‌كه‌ى ئيدارى به هۆى به‌سته‌ڵه‌ك و به شه‌خته‌بوونى رێگه‌كانه‌وه، سبه‌ى پێنجشه‌ممه 2ى شوبات/ فێبرايه‌رى 2017 پشوويان راگه‌ياندووه.
له سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر و رێگه‌كانى به‌ره‌و ئاراسته‌ى باكوورى هه‌ولێر له به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆوه به هۆى به‌سته‌ڵه‌كه‌وه په‌كيان كه‌وتبوو.

له نوێترين پێشهاتى رووداوه‌كانى په‌يوه‌ست به شه‌پۆلى سه‌رما و به‌سته‌ڵه‌كى هه‌رێمى كوردستان، كه‌مێك پێش ئێستا په‌يامنێرى كوردستان 24، هه‌رێم جاف له گه‌رميان به ماڵپه‌ڕى كوردستان 24ى راگه‌ياند، له ئێستادا رێگه‌ى سه‌ره‌كى نێوان گه‌رميان و سلێمانى داخراوه.

ناصح مه‌لا حه‌سه‌ن قائيمقامى ده‌ربه‌نديخان به ماڵپه‌ڕى كوردستان 24ى راگه‌ياند، پێويسته هاووڵاتيان له ماڵى خۆيان بمێننه‌وه و تا ئاساييبوونه‌وه‌ى ره‌وشى كه‌شوهه‌وا و پاككردنه‌وه‌ى رێگه‌كانى هاتوچۆ به رێگه‌ى نێوان گه‌رميان و سلێمانى هاتوچۆ نه‌كه‌ن.
روونيشيكرده‌وه، له نزيك تونێلى ده‌ربه‌نديخان چه‌ند حاڵه‌تێكى هاتوچۆ روويانداوه و يه‌كێك له حاڵه‌ته‌كان رووداوێكى هاتوچۆ بووه كه زيانى به‌ر پێنج ئۆتۆمبێلى بارهه‌ڵگر گه‌ياندووه.

هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا هه‌ڤاڵ ئيبراهيم گوته‌بێژى ئيداره‌ى گه‌رميان تايبه‌ت به ماڵپه‌ڕى كوردستان 24ى راگه‌ياند، سبه‌ى له سنوورى ئيداره‌ى گه‌رميان ده‌وامى ره‌سمييه و نه‌كراوه‌ته پشوو.
له سنوورى هه‌ولێر هه‌ر سێ قائیمقامییه‌ته‌كانی سۆران، رواندز و چۆمان، له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڕیاریانداوه، سبه‌ی پێنجشه‌ممه، له هه‌رسێ قه‌زاكه، پشووی فه‌رمی بێت.

هاوكات قه‌زاى شه‌قڵاوه‌ش، پشووى راگه‌ياند و قائيمقامى قه‌زاكه جوان ره‌فيق فه‌تحوڵڵا له رێگه‌ى ماڵپه‌ڕى كوردستان 24ه‌وه رايگه‌ياند، به هۆى سه‌ختى ره‌وشى كه‌شوهه‌وا برياريانداوه سبه‌ى له سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كان پشووى ره‌سميى بێت.
له سنوورى دهۆكيش به هۆى به‌فر بارين و شه‌خته و به‌سته‌ڵه‌كه‌وه له ژماره‌يه‌ك گوند و ناوچه و يه‌كه‌ى ئيدارى ده‌وام كراوه‌ته پشوو و رێگه‌كانى هاتوچۆ گيراوون.

له پارێزگاى سلێمانيش، به هۆى شه‌پۆلى سه‌رما و به‌سته‌ڵه‌كه‌وه سبه‌ى كرايه پشووى فه‌رمى.
ئه‌م شه‌پۆله سه‌رمايه‌ى هه‌رێمى كوردستانى گرتووه‌ته‌وه هاوكاته له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ى توێژينه‌وه‌يه‌كى نوێى زانستى كه ئاماژه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى چاخى سهۆڵبه‌ندان و به‌سته‌ڵه‌ك ده‌كات.

له‌و چوارچێوه‌يه‌دا سايتى هافينگتۆن پۆست هه‌واڵێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێيدا هاتووه: زانايانى زانكۆى نۆرسومبرياى بريتانى بڵاويانكرده‌وه، به بڕواى ئه‌وان زه‌وى پێ ده‌نێته چاخێكى نوێى به‌سته‌ڵه‌كييه‌وه و زستانى ئه‌مساڵ هه‌نگاوێكى بچووكه بۆ چوونه ناو ئه‌و چاخه‌وه كه له 2030دا ده‌گاته لوتكه‌ى سه‌رما و به‌سته‌ڵه‌ك.
ئه‌م پێشبينييه پێچه‌وانه‌ى هه‌موو ئه‌و توێژينه‌وانه‌يه كه له باره‌ى به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رماى زه‌وى و توانه‌وه‌ى به‌سته‌ڵه‌كه‌كانى جه‌مسه‌رى باكوور و باشوورى گۆى زه‌وى باسده‌كران.

ئه‌و شاره‌زايانه چاودێرى پنته‌كانى خۆريان كردووه و بۆيان ده‌ركه‌وتووه روويان له كه‌مبوونه‌وه‌يه و چالاكى خۆر به‌و پێودانگه له دواى 13 ساڵ به رێژه‌ى له سه‌دا 60 كه‌مده‌بێته‌وه. ئه‌وه‌ش ئاشكرايه كه ده‌بێته هۆى دابه‌زينى پله‌كانى گه‌رماى گۆى زه‌وى.
پێشتر زانايانى رووس پێشبينى ئه‌وه‌يان كردبوو، له به‌رامبه‌ر ديارده‌ى گه‌رمبوونى گۆى زه‌وى، چاخى به‌سته‌ڵه‌ك ده‌گه‌ڕێته‌وه و ئه‌و پێشبينيه‌يان له 2015 خستبووه‌ڕوو.
.jpg)
شاره‌زايان به‌و ئه‌نجامه گه‌يشتوون، پێويسته جيهان خۆى بۆ ئه‌وه ئاماده بكات كه پێ ده‌نێته چاخى به‌سته‌ڵه‌كه‌وه، به تايبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى 20 ساڵه توێژينه‌وه له باره‌ى ده‌رياچه‌ى جيجيتجن له‌و په‌ڕى باكوورى خۆرهه‌ڵاتى رووسيا ئه‌نجامده‌ده‌ن و مێژووى درووستبوونى ده‌رياچه‌كه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 3.5 مليۆن ساڵ به‌ر له ئێستا و له ئاكامى به‌ركه‌وتنى نه‌يزه‌كێك درووستبووه.

زانايان نه‌خشه‌ى گۆڕانكارييه‌كانى ئه‌و ده‌رياچه‌يه‌يان كردووه‌ته پێوه‌ر بۆ ده‌ستنيشانكردن و پێشبينيكردنى گۆڕانكارى كه‌شوهه‌واى زه‌وى.
له نوێترين لێكۆڵينه‌وه‌دا زانايان توێژينه‌وه‌يان له‌سه‌ر بڕێك قوڕى قوڵايى ده‌رياچه‌كه كردووه و بۆيان ده‌ركه‌وتووه زه‌وى رووبه‌ڕووى سه‌رمايه‌كى بڕست بڕ ده‌بێته‌وه و له داهاتوويه‌كى نزيكدا ئه‌و سه‌رمايه ده‌ستپێده‌كات.
سه‌باره‌ت به گه‌رمبوونى زه‌ويش له‌و بڕوايه‌دان ئه‌وه‌ى هه‌بووه، ته‌نيا قۆناغێكى كاتى بووه و به‌سته‌ڵه‌ك روو له زه‌وى ده‌كاته‌وه.