مادده هۆشبهرهكان ههڕهشه له خهڵكی كوردستان دهكهن
K24 - قەڵادزێ
بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر لەسەر سنوورەکانی باشووری کوردستان و ئێران بە بەراورد بەساڵانی رابردوو، بە رێژەیەكی زۆر زیادیكردووە، دوو جۆرە حەبیش لە کوردستانەوە دەچێتە ئێران و ماددەی هۆشبەری لێ درووست دەکرێت.
بەپێی ئامارێکی بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان لە ھەرێمی كوردستان، تەنها لە ساڵی 2016 زیاتر لە 40 ملیۆن دانە حەب دەستی بەسەرداگیراوە ، لە ماوەی مانگێکی ئەمساڵیشدا دەستگیراوە بەسەر 1 ملیۆن دانە حەبی لەمجۆرە.
ئامارەكە ئەوەش دەرخستووە، لە سنووری ناوچەی راپەڕین و پشدەر لە ساڵی2015دا 39 کەس بە تۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانی کردن بەو مادانە دەستگیر کراون، بەڵام لە ساڵی2016 ژمارەی دەستگیركراوان، بەرز بوەتەوە بۆ 239 کەس.