به چه‌قو له یاریزانێكی یانه‌ی هه‌ولێر دراوه
K24 ـ هه‌ولێر
یاریزانێكی یانه‌ی هه‌ولێر كه ئه‌م وه‌رزه له خولی نایابی عێراق یاری بۆ یانه‌كه‌ی پایته‌ختی باشووری كوردستان ده‌كرد، به‌هۆی رووداوێكه‌وه چه‌ندان چه‌قۆی به‌ركه‌وتووه.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست په‌یامنێری كوردستان كه‌وتووه، سعوود فاریق به‌رگریكاری یانه‌ی هه‌ولێر كه ماوه‌یه‌كه به‌هۆی پێكانه‌وه له یاریگه‌كان دووركه‌وتۆته‌وه، له كاتی كار و كه‌سابه‌ت و بژێوی رۆژانه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌سێك بۆته كێشه‌ی و له ئه‌نجامدا چه‌ند چه‌قۆیه‌كی به‌ركه‌وتووه.
سعوود فاریق، پێشتر یاری بۆ یانه‌كانی پێشكه‌وتن و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر كردووه، ماوه‌ی دوو وه‌رزیش بوو له خولی نایابی عێراق وه‌ك به‌رگریكاری لای راست له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یانه‌ی هه‌ولێر یاری ده‌كرد، وه‌رزی رابردووش نازناوی خولی نایابی كوردستانیشی له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ولێر برده‌وه.