كارداشيان به ژماره وه‌ڵامى تره‌مپ ده‌داته‌وه
K24- هه‌ولێر
كيم كارداشيان له‌تويتێكدا، كۆمه‌ڵێك ئامار له‌ليستێكى تايبه‌ت له‌باره‌ى كوژراوه‌كانى ئه‌مه‌ريكاى بڵاوده‌كاته‌وه و تێيدا وه‌ڵامى بڕياره‌كه‌ى تره‌مپ ده‌داته‌وه.
رۆژى شه‌ممه‌ى رابردوو 28ى يه‌نايه‌ر/كانونى دووه‌مى 2017، ئه‌ستێره‌ى بوارى ته‌له‌ڤزيۆنى، كيم كارداشيانى ته‌مه‌ن 36 ساڵ، له‌تويته‌رى خۆي‌دا كۆمه‌ڵێك ئامارى سه‌باره‌ت به كرده‌ى كوشتن له‌ئه‌مه‌ريكا بڵاوكردووه‌ته‌وه، تێيدا ئاماژه به‌وه ده‌كات "به‌درێژايى ساڵێك ته‌نها دوو كه‌س له‌سه‌ر ده‌ستى ئيسلامييه جيهادييه‌كان ده‌كوژرێن، له‌به‌رامبه‌ردا 11 هه‌زار كه‌س له‌سه‌ر ده‌ستى ئه‌مه‌ريكييه‌كان خۆيان ده‌كوژرێن."
كارداشيان، ئامانجى له‌بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌م ئامارانه، وه‌ڵامدانه‌وه‌يه‌كه، بۆ ئه‌و بڕياره‌ى دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا كه له رۆژى هه‌ينى 27ى يه‌نايه‌رى/ 2017 سه‌باره‌ت به رێگرتن له په‌نابه‌ران و وه‌ستاندنى ڤيزه بۆ حه‌وت وڵات كه زۆرينه‌يان موسڵمانن ده‌ريكرد.
ده‌ركردنى ئه‌م بڕياره‌ى دۆناڵد تره‌مپ، راسته‌وخۆ له‌لايه‌ن چين و توێژه جياجياكانى ئه‌مه‌ريكا كاردانه‌وه و ناڕه‌زايه‌تى به‌دواى خۆي‌دا هێنا، چه‌ندين خۆپيشاندانيان بۆ به‌رده‌م فرۆكه‌خانه‌كانى ئه‌م وڵاته ئه‌نجامدرا، به‌تايبه‌تى له‌به‌رده‌م فرۆكه‌خانه‌ى جۆن كه‌ندى نێوده‌وڵه‌تى له ويلايه‌تى نيويۆرك كه زياتر له 2000 هاونيشتمانيانى ئه‌مه‌ريكا ناڕه‌زايه‌تييان ده‌ربڕى و دروشمى "لێيانگه‌ڕێن بێنه ژووره‌وه"يان به‌رزكرده‌وه.
سه‌رچاوه: روسيا اليوم