تره‌مپ: ئۆباما ئێرانی له داڕووخان رزگاركرد

K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، سه‌ر له‌نوێ ره‌خنه‌ی له رێككه‌وتننامه‌ی ناووكی ئه‌مه‌ریكا و ئێران گرته‌وه و رایگه‌یاند، ئيداره‌ی باراك ئۆباما، ئێرانی له داڕووخان رزگاركرد، ئه‌گه‌رنا تاران له‌سه‌ر لێواری داڕمان بوو.
دۆناڵد تره‌مپ، 45ه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، جیاواز له سه‌رۆكه‌كانی پێشووی ئه‌و وڵاته، زۆربه‌ی په‌یام و هه‌ڵوێسته‌كانی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی توویته‌ر بڵاوده‌كاته‌وه، نووسیویه‌تی: "ئێران له‌سه‌ر لێواری داڕمان بوو، تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌مه‌ریكا هات و ته‌وقی رزگاربوونی له شێوه‌ى رێككه‌وتنێك بۆ هه‌ڵدا كه 150 ملیار دۆلاره".
تره‌مپ ده‌شڵێت: "ده‌بێت ئێرانییه‌كان له به‌رامبه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكادا كردوویانه، سوپاسگوزار بن".
دووپاتی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه، له دوای تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كێكی بالیستی له‌لایه‌ن ئێران، واشنتۆن به فه‌رمی هۆشداری داوه‌ته تاران و پێی راگه‌یاندوون، كه بیر له به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و كرده‌وانه ده‌كاته‌وه.
تره‌مپ لێدوانه‌كانی مایكل فڵین، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكای دووباره‌كرده‌وه و رایگه‌یاند، ئیداره‌ی ئۆباما شكستی له‌وه هێناوه وه‌ڵامێكی گونجاوی تاران بداته‌وه له به‌رامبه‌ر هه‌ڵسوكه‌وته "خراپه‌كانی".