مرۆڤ چه‌ند چركه ساتێك پێش مردنى بير له‌چى ده‌كاته‌وه؟
K24- هه‌ولێر
مرۆڤ هه‌ست به‌چى ده‌كات كاتێك ئه‌م دونيايه جێ ده‌هێڵێت؟ ئه‌مه يه‌كێكه له‌و پرسيارانه‌ى كه زانايانى ئيسرائيل به‌دواداچوونيان بۆ كردووه بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ڵامێكيان ده‌ستبكه‌وێت له‌و باره‌يه‌شه‌وه چه‌ند توێژينه‌وه‌يه‌كى جياجيان بۆ ئه‌نجامداوه و تێيدا ده‌ركه‌وتووه، مرۆڤ چه‌ند چركه‌ساتێك پێش مردنى مێشكى چالاكه و بير له رابردووى منداڵى ده‌كاته‌وه.
ماڵپه‌ڕى (روسيا اليوم) بڵاويكردووه‌ته‌وه، چه‌ند زانايه‌كى پسپۆڕ له‌بوارى ته‌ندروستى له‌ناوه‌ندى رێكخراوى (هداسا) بۆ توێژينه‌وه‌ى پزيشكى مرۆيى، توێژينه‌وه‌يه‌كيان له‌سه‌ر 264 كه‌س له دواين چركه‌ساته‌كانى ژيانيان ئه‌نجامداوه، بۆيان ده‌ركه‌وتووه: "له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا مرۆڤ به‌ر له مردنی ئه‌و ساتانه‌یان بیرده‌كه‌وێته‌وه، هه‌ست ده‌كه‌ن بۆ ماوه‌يه‌كى زۆر له‌بيريان كردووه، وه‌كو ساته‌كانی سه‌رده‌می منداڵی".
پسپۆڕان پێيانوايه هۆكارى ئه‌م بيركه‌وتنه‌وه‌يه، ده‌گه‌ڕيته‌وه بۆ شپرزه‌يى ده‌روونى و مرۆڤ، به‌جۆرێك خانه‌كانى مێشك له‌وساته‌دا هه‌وڵده‌ده‌ن چالاك بمێنن و به‌رگرى له‌مانه‌وه بكه‌ن، به‌تايبه‌تى ئه‌و به‌شانه‌ى كه به‌رپرسن له‌سه‌ر ياده‌وه‌رييه‌كانى مرۆڤ.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌يان به‌وه‌شداوه، كه مردنى مرۆڤ، ماناى ئه‌وه ناگه‌يه‌نێ هه‌موو به‌شه‌كانى جه‌سته‌ى مرۆڤ له‌كاربكه‌ون له‌يه‌كاتدا، به‌ڵكو هه‌ندێك به‌شى جه‌سته هه‌يه بۆ ماوه‌ى چه‌ند خوله‌كێك ياخود چه‌ند كاتژمێرێك كارده‌كه‌ن، هه‌ندێكيشيان بۆ ماوه‌ى چه‌ند رۆژ و هه‌فته له‌چالاكى كاركردنه‌كانى خۆيان به‌رده‌وامن.