تره‌مپ گاڵته به ئارنۆڵد ده‌كات و ئه‌ویش وه‌ڵامی ده‌داته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، به گاڵته‌وه ره‌خنه‌ی له ئاڕنۆڵد شوارزنجه‌ر، ئه‌ستێره‌ی سینه‌مای ئه‌مه‌ریكا و هۆلیوود گرت، به‌وه‌ی كه دوای تره‌مپ بووه‌ته پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی "سیلیبریتی ئه‌پرێنتس".
تره‌مپ له ئه‌كاونتی خۆی له توویته‌ر نووسیویه‌تی: "ئاڕنۆڵد به‌رنامه‌ی سیلیبریتی ئه‌پرێنتسی تێكداوه".
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "ئه‌و به‌رنامه‌یه له‌گه‌ڵ وه‌رزی یه‌كه‌می پێشووتری به‌رنامه‌كه به‌راورد بكه، به‌ڵام كێ گوێی پێده‌دات، ئه‌و پاڵپشتی له جۆن كاسیچ و هیلاری كلینتۆن ده‌كات"، به‌و پێیه‌ی ئاڕنۆڵد له ماوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردندا، پاڵپشتی له هیلاری كلینتۆن كردووه.
له وه‌ڵامی ئه‌و ره‌خنانه‌دا، ئاڕنۆڵد، گوتی: "هیچ شتێك له خزمه‌تكردنی گه‌ل گرنگتر نییه، هیوادارم تره‌مپ سه‌ركه‌وتووبێت، هیوادارم به هێزه‌وه خزمه‌تی گه‌لی ئه‌مه‌ریكا بكات وه‌ك چۆن له به‌رنامه‌كه‌یدا كردی".
دۆناڵد تره‌مپ، پێشتر پێشكه‌شكاری ئه‌و به‌رنامه ته‌له‌ڤزیۆنییه بووه به‌ناوی "سیلبریتی ئه‌پرێنتس" و له‌سه‌ر كه‌ناڵی "ئێن بی سی" په‌خش ده‌كرا.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كانیش، یه‌كه‌م زنجیره‌ی به‌رنامه‌كه، كه ئاڕنۆڵد پێشكه‌شی كردووه، ژماره‌ی بینه‌رانی گه‌یشتووه‌ته 4.9 ملیۆن بینه‌ر، ئه‌مه له كاتێكدایه كه ژماره‌ی بینه‌رانی به‌رنامه‌كه، كاتێك تره‌مپ پێشكه‌شی ده‌كرد، له 18.5 ملیۆن بینه‌ر زیاتر بووه.
ئه‌مڕۆ دۆناڵد تره‌مپ، به‌شداری له رێوڕیسمی خواردنی به‌یانیدا كرد، كه بۆنه‌یه‌كی ئایینییه و ساڵانه له واشنتۆن رێكده‌خرێت، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاش به‌شداری له‌و ئاهه‌نگه‌دا ده‌كات.
له بۆنه‌كه‌دا، دۆناڵد تره‌مپ به گاڵته‌وه گوتی: "نزا بۆ ئاڕنۆڵد بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بینه‌ری به‌رنامه‌كه‌ی زیاتر بێت".
.