ئه‌مه‌ریكا سزای نوێی به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاند
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه (دارایی) ئه‌مه‌ریكا، ئه‌مڕۆ هه‌ینی سه‌پاندنی سزای نوێی به‌سه‌ر ئێران‌دا راگه‌یاند، كه 12 كۆمپانیا و 13 به‌رپرس و كه‌سایه‌تی ئه‌و وڵاته ده‌گرێته‌وه.
سه‌رچاوه میدیاییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، دوێنێ پێنجشه‌ممه بڵاوییانكرده‌وه، ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا، ده‌یه‌وێت به شێوه‌یه‌ك سزای نوێی به‌سه‌ر تاران‌دا بسه‌پێنێت، كاریگه‌ری له‌سه‌ر رێككه‌وتنی ناووكی نه‌بێت.
وێبسایتی رووسیه‌لیه‌وم، له زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك بڵاویكردووه‌ته‌وه، سزاكان به‌سه‌ر چه‌ند گرووپێكدا سه‌پێندراون، ئه‌وانیش به‌هۆی "په‌یوه‌ندییان به تیرۆر"، له‌گه‌ڵ بوونی چالاكی په‌یوه‌ندیدار به مووشه‌كه بالیستییه‌كانه‌وه‌یه.
تا ئێستاش هیچ یه‌كێك له سه‌رچاوه میدیاییه‌كان، ناوی ئه‌و گرووپ و كۆمپانیا و كه‌سایه‌تییانه‌یان بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه، كه سزا نوێیه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌یانگرێته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌سۆشه‌تید پرێس، به‌شێك له‌و كه‌سایه‌تی و كۆمپانیایانه، ته‌نها له‌ناو ئێران‌دا نین، به‌ڵكو هه‌ندێكیان له ئیمارات و چینن.
راگه‌یاندنی سه‌پاندنی ئه‌و سزا نوێیانه، دوای تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كێكی بالیستی دێت له‌لایه‌ن ئێران، كه نیگه‌رانی ئه‌مه‌ریكای به‌دوای خۆیدا هێنا.