به وێنه.. دیواری نێوان ئه‌مه‌ریكا و مه‌كسیك به‌م شێوه‌یه ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی، به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی به ده‌نگده‌رانی خۆی و كۆمارییه‌كاندا، كه دیوارێكی جیاكه‌ره‌وه له نێوان ئه‌مه‌ریكا و مه‌كسیك درووست بكات، بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له هاتنی هاووڵاتییانی مه‌كسیك بكات به نایاسایی سنووره‌كان ببڕن و بچنه ئه‌مه‌ریكا.
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونی مشتومڕه‌كانی درووستكردنی ئه‌و دیواره، كه وه‌ك تره‌مپ باسی ده‌كات، ده‌بێت مه‌كسیك تێچووی دیواره‌كه بدات، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا، تیمێكی ئه‌ندازیاری بیناسازی مه‌كسیك، له كۆمپانیای "ESTUDIO 3.14"ی له شاری گوادالاخارای مه‌كسیكه، دیزانی سه‌ره‌تایی دیواره‌كه‌یان كردووه و به‌ناوی "دیواری به‌ندیخانه Prison-Wall" ناونراوه و به گوێره‌ی دیزاینه‌كه بێت، درێژی دیواره‌كه ده‌اته 3145 كیۆمه‌تر.
نۆربیرتۆ میراندا، دیزانه‌ری دیواره‌كه باس له‌وه ده‌كات، وه‌ك ئه‌وان پێشبینی ده‌كه‌ن بنیاتنانی ئه‌و دیواره هیچ سوودێكی نابێت، به‌و پێیه‌ی زنجیره چیا سنوورییه‌كان، كۆسپێكی گه‌وره‌ی به‌رده‌م دیواره‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ تێچووی زۆری دیواره‌كه، هه‌رچه‌نده تره‌مپ ده‌ڵێت ده‌بێت مه‌كسیك بیدات، به‌ڵام ئینریكی پێنیا نیتۆ، سه‌رۆكی مه‌كسیك، ره‌تیده‌كرده‌وه تێچووی ئه‌و دیواره بگرنه ئه‌ستۆ.
به گوێره‌ی ئه‌و تیمه ئه‌ندازیارییه، زنجیره چیاكان، كه به درێژایی سنووری نێوان مه‌كسیك و ئه‌مه‌ریكا، بنیاتنانی ئه‌و دیواره‌ی ئه‌سته‌م و زه‌حمه‌ت كردووه، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و كۆسپه‌ش ببه‌زێنن، ئه‌وا بنیاتنانی دیواره‌كه، پێویستی به كاتێكی یه‌كجار زۆره، كه نزیكه‌ی 16 ساڵ ده‌خایه‌نێت.
ئه‌و تیمه ئه‌ندازیارییه‌ی كۆمپانیا "ESTUDIO 3.14" دیزاینی دیواره‌كه‌یان كردووه، كه پێشبینی ده‌كرێت، تێچووه‌كه‌ی 15 بۆ 25 ملیار دۆلار بێت.
وه‌ك ئه‌و تیمه پێشبینیانكردووه، ره‌نگی دیواره‌كه په‌مه‌یی ده‌بێت، ئه‌وه‌ش به پشتبه‌ستن به لێدوانه‌كانی تره‌مپ له‌و باره‌یه‌وه، كه به‌رده‌وام باس له‌وه ده‌كات، حه‌ز ده‌كات "دیواره‌كه جوان بێت".
ئه‌ندازیاره نه‌خشه‌سازه‌كان، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن، دیواره‌كه به‌ندیخانه‌یه‌كی تایبه‌تی به كۆچبه‌ران تێدایه، كه ژماره‌یان زیاتر له 11 ملیۆن كه‌س ده‌بێت و تره‌مپ له به‌رنامه‌یدا "ره‌وانه‌ی وڵاتانی خۆیان بكاته‌وه".
سه‌رچاوه: بزنس ئینسایده‌ر - RT