جووه‌كانی تێكساس كلیلی په‌رستگاكه‌یان ده‌ده‌نه موسڵمانان
K24 - هه‌ولێر:
دوای سووتانی مزگه‌وتی ناوه‌ندی ئیسلامی له شاری ڤیكتۆریای ویلایه‌تی تێكساسی ئه‌مه‌ریكا، كه به‌هۆیه‌وه به‌شێكی زۆری مزگه‌وته‌كه داڕما، موسڵمانانی ڤیكتۆریا، به هاوكاری جووه دراوسێ و هاوشارییه‌كانییان بێ شوێن نه‌مانه‌وه بۆ ئه‌نجامدانی نوێژه‌كانییان.
رۆبه‌رت لووپ، سه‌رۆكی په‌رستگای "بنای" ئیسرائیل، ده‌ڵێت: "هه‌موومان له‌و شاره‌دا یه‌كتر ده‌ناسین، من ئاشنایه‌تیم له‌گه‌ڵ به‌شێكی زۆر له‌وانه هه‌یه كه هاتووچۆی مزگه‌وته‌كه ده‌كه‌ن، هه‌ستمانكرد پێویسته پاڵپشتییان بكه‌ین له به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌ساته‌ی به‌سه‌رییان هاتووه".
هه‌روه‌ها گوتی: "نزیكه‌ی 25-30 جوو له ڤیكتۆریا هه‌ن، به‌ڵام ژماره‌ی موسڵمانان نزیكه‌ی 100 كه‌س ده‌بێت".
شاهد هاشمی، یه‌كێكه له دامه‌زرێنه‌رانی مزگه‌وته‌كه، ده‌ڵێت: "یه‌كێك له ئه‌ندامانی ره‌وه‌ندی جوو هاته ماڵه‌كه‌م و كلیلی په‌رستگاكه‌ی خۆیان (كنیس)ی به‌مندا، بۆ ئه‌وه‌ی نوێژه‌كانی خۆمانی تێدا بكه‌ین".
مزگه‌وتی بنكه‌ی ئیسلامی له ڤیكتۆریا، له ساڵی 2000 بنیاتنراوه، له دوای رووداوی سووتاندنی مزگه‌وته‌كه‌ش، كۆكردنه‌وه‌ی به‌خشین بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كه ده‌ستیپێكردووه و تا ئێستا نزیكه‌ی 900 هه‌زار دۆلار كۆكراوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: ئیندیپێندێنت