خانمی یه‌كه‌م بزره
K24 – هه‌ولێر:
میلانیا ترمپی ته‌مه‌ن 46 ساڵانی به ره‌چه‌ڵه‌ك سلۆڤینی، رۆژی راگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتنی دۆناڵد تره‌مپ له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا، به جل و به‌رگێكی سه‌رنجڕاكێشه‌وه له پشت هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه له نیویۆرك وه‌ستابوو، ئه‌و ساته‌بوو سه‌ركه‌وتنی تره‌مپ هه‌واڵی بوونی به خانمی یه‌كه‌می ئه‌مریكا به‌ویشدا.
له رێوڕه‌سمی ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆكی نوێشدا، خانمی یه‌كه‌م به جل و به‌رگه‌كه‌ی بووه باسی میدیاكان، به‌ڵام تا رۆژی سه‌ماكردنه‌كه‌شی له‌گه‌ڵ تره‌مپ، به ده‌م و چاوییه‌وه خۆشحاڵی و پێكه‌نینێكی ده‌ستكرد ده‌بینرا.
له‌و ماوه‌یه‌ی چوونه‌ته كۆشكه سپییه‌كه‌وه، تره‌مپ سه‌ردێڕی میدیا جیهانییه‌كانی گرتووه و چه‌ندین بڕیاری قورس و توندی ده‌ركردووه و ناڕه‌زایه‌تی دژی تره‌مپ وڵاتی ته‌نی، به‌ڵام میلانیا بێده‌نگه و نه‌كه‌وتووه‌ته به‌ر زوومی كامێرای میدیاكان و له‌كه‌ڵ هاوسه‌ره ملیاردێره‌كه‌شی ده‌رنه‌كه‌وتووه.
هه‌فته‌ی رابردوو دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ به‌شداریكردن له پرسه‌ی ئه‌و سه‌ربازه‌ی هێزی ده‌ریاوانی ئه‌مریكا كه له یه‌مه‌ن كوژرا، گه‌یشته بنكه‌ی ئاسمانی "دوڤه‌ر" له ویلایه‌تی دێلاوێر، كه‌چی له بری میلانیای خانمی یه‌كه‌م، ئیڤانكای كچی له‌گه‌ڵدا بوو.
له‌و ساته‌وه پرسیار له‌سه‌ر رۆڵی میلانیای خانمی یه‌كه‌م درووستبووه كه پاش سوێندخواردنی تره‌مپ، ئه‌و له دیمه‌نی گشتی بزربووه، وه‌ك رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست نووسیوویه‌تی، خه‌ڵكی ده‌پرسن" ئه‌و پلانه چییه كه خانمی یه‌كه‌م بۆ رۆڵی خۆی دایڕشتووه؟".
میلانیا نمایشكارێكی جل و به‌رگ بوو پێشتر، پێچه‌وانه‌ی ئه‌و نه‌ریته‌ش جوڵایه‌وه كه سه‌رده‌مێكه په‌یڕه‌وده‌كرێت، ئه‌و ساڵی رابردوو گوتبووی " له‌و كاته‌ی تره‌مپ ببێته سه‌رۆك، ناگوێزمه‌وه كۆشكی سپی و له ئه‌پارتمانه تایبه‌ته‌كه‌ی سه‌ر تاوه‌ری تره‌مپ له مانهاتن ده‌مێنێته‌وه تا كوڕه‌كه‌ی خوێندنی ئه‌م ساڵ ته‌واوده‌كات".
هه‌تا چوارشه‌ممه‌ی رابردووش میلانیا تره‌مپ( لیندسای رینۆلدز) ی دامنه‌مه‌زراندووه كه له سه‌رده‌می جۆرج ده‌بلیو بوش سه‌رۆكی تیمی كارگێڕی كۆشكی سپی بوو، ئه‌وه‌ش ئه‌و پۆسته‌یه كه پێشتر خانمی یه‌كه‌م رۆژێك پێش ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆكی نوێ دیاریكردووه. جگه له‌وه پۆسته‌كانی دیكه‌ش به چۆڵی ماوه‌ته‌وه، وه‌ك سكرتێری كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان.
ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاگاداریان له وه هه‌یه چی له ناو كۆشكی سپی‌دا ده‌گوزه‌رێ به رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزیان گوتووه" ته‌نانه‌ت داواكارییه‌كانی گه‌ڕان به ناو كۆشكی سپی‌دا تا ئێستا وه‌ڵامنه‌دراوه‌ته‌وه، له كاتێكدا وه‌ك نه‌ریتێك ئۆفیسی خانمی یه‌كه‌م به‌و ئه‌ركه هه‌ڵده‌ستێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا قه‌باره‌ی ئه‌و پلانه دیارنییه كه بۆ بۆنه و ئاهه‌نگه‌كانی ناو كۆشكی سپی دارێژرابێت و ئه‌مه‌ش دیسان یه‌كێكه له ئه‌ركه گرنگه‌كانی خانمی یه‌كه‌م.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌كه كه‌سه نزیكه‌كانی میلانیا گوتوویانه" میلانیا نیازیوایه هه‌موو رۆڵێكی پێویست و مه‌زن بگێڕێت وه‌ك خانمی یه‌كه‌م، به‌ڵام ئه‌و په‌له‌ی ئه‌وه‌ی نییه به زوویی ده‌رفه‌تی ئاماده‌بوونی خه‌ڵكی بڕه‌خسێنێت، ئه‌و له پشت په‌رده‌وه و به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت به خۆی سه‌رقاڵی پلاندانانه بۆ رۆڵی وه‌ك خانمی یه‌كه‌م، جیاواز له‌وه‌ی خانم میشێل ده‌یكرد".
هه‌رچه‌نده جیاوازییه‌كی زۆر له رۆڵی میشێل ئۆبامادا هه‌یه له‌گه‌ڵ میلانیا تره‌مپ، به‌ڵام ئه‌و مانگی رابردوو كاتێك له كۆشكی سپی چووه ده‌ره‌وه ئاستی جه‌ماوه‌رییه‌تی 68% بوو، پێده‌چێت ئه‌وه‌ش گه‌وره‌ترین رێژه‌بێت كه خانمی یه‌كه‌م له ئاستی جه‌ماوه‌ریدا به‌ده‌ستیهێناوه.
به‌ڵام به‌گوێره‌ی راپرسییه‌كی دامه‌زراوه‌ی گالووب كه مانگی رابردوو ئه‌نجامیداوه، ئاستی جه‌ماوه‌رێتی میلانیا 37% و ئه‌مه‌ش كه‌مترین رێژه‌یه له چاو ئه‌و خانمانه‌ی پێش خۆی كه له سه‌ره‌تای چوونه ناو كۆشكه سپییه‌كه‌دا به‌ده‌ستیانهێناوه.