ترس هه‌یه تره‌مپ به‌ڕه‌كه له ژێرپێی كورد ده‌ربهێنێت
K24 – هه‌ولێر:
پێده‌چێت پلانی كۆنترۆڵكردنی شاری ره‌ققه‌ی پایته‌ختی داعش له سووریا، جێگای لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی 7 مانگی بووبێت، تیمی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی سه‌رده‌می ئۆباما، له پێناویدا كۆبوونه‌وه‌ی زۆریانكردووه، ده‌یان ره‌شنووسی پلانی جه‌نگه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه نووسرابێ و شه‌وانه سه‌دان كاتژمێر گفتوگۆی درێژماوه كرابێت.
به‌رپرسانی ئه‌مریكی ده‌ڵێن" تا ئێستا بژاره‌ی نوێ به‌رده‌ست نییه، به‌ڵام گه‌وره راوێژكارانی ئۆبامای سه‌رۆكی پێشوو بۆ كاروباری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه گه‌یشتنه ئه‌و بڕوایه‌ی شه‌ڕڤانه كورده‌كان له رۆژئاوای كوردستان پڕچه‌ك بكه‌ن.".
به‌ڵام گرفتێك هه‌یه، تیمه‌كه‌ی سه‌رۆكی پێشوو كاتێكی زۆریان به گفتوگۆوه كووشت و كاتێكی كه‌میان بۆ جێبه‌جێكردنی پلانه‌كه له به‌رده‌ستدا مایه‌وه، ئێستا ئیدی راوێژكاره‌كانی سه‌رۆك تره‌مپ ده‌ڵێن" ده‌مانه‌وێت بڕیار بده‌ین".
ئۆباما رۆژی 17/1/2017 پێش 3 رۆژ له‌وه‌ی كۆشكی سپی جێبهێڵێت به راوێژكاره‌كانی گووتووه " ئه‌و نووسراوه بده‌نه ده‌ست تیمی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی تره‌مپ كه پلانی پڕچه‌ككردنی كوردی تێدابووه. هه‌روه‌ها چه‌ند خاڵێكیشی تێدابووه كه پێویسته تره‌مپ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی توركیا گفتوگۆی له‌سه‌ر بكات یان بۆیان روونبكاته‌وه، به‌رپرسانیش پێشبینی ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر توركه‌كان ئه‌و خاڵانه‌ی پلانه‌كه بیبینن زۆر توڕه‌ده‌بن، چونكه له چاوی توركه‌كاندا، شه‌ڕڤانانی كورد "تیرۆریستن" و به یه‌كه‌م دوژمنی خۆیان ئه‌ژماریان ده‌كه‌ن.
ئۆباما ئاماده‌كارییه‌كانی دواین خوله‌كی هێرشه‌كه‌ی كردووه و هیواداربووه تره‌مپ به‌په‌له رێگه به هێرش بۆ سه‌ر مۆڵگه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی داعش له سووریا بدات كه چه‌كدارانی داعش به " پایته‌ختی خه‌لافه‌ت" ناویده‌به‌ن. به‌رپرسانی هه‌واڵگری ئه‌مریكاش ده‌ڵێن" چه‌كدارانی داعش پلان بۆ ئه‌نجامدانی هێرش له ده‌ره‌وه‌ی سووریا داده‌ڕێژن".
به‌ڵام له بری ئه‌وه‌ی هه‌نگاو به‌سه‌ر پلانه‌كه‌دا بنێن، تیمه‌كه‌ی تره‌مپ وایداده‌نێن، پلانه‌كه به‌س نییه بۆ ئه‌وه‌ی به‌په‌له بریاڕی له‌سه‌ر بدرێت".
له دیدیگای ئیداره‌كه‌ی تره‌مپدا، پلانه‌كه‌ی ئۆباما قۆناغ به قۆناغه و له مه‌ترسییه‌كانیشی خۆی به دوورگرتووه بۆیه شكستهێنانی به مسۆگه‌ر ده‌زانن، به‌رپرسێكی باڵای ئیداره‌كه‌ی تره‌مپ كاری پێداچوونه‌وه‌ی ئه‌و پلانه‌ی پێسپێردراوه و ده‌ڵێت" له ئه‌نجامی كاری زۆر له‌سه‌ر زانیارییه‌كان ئه‌وه‌مان بۆ سه‌لمێنرا كه پلانه‌كه كه‌لێنی زۆری تێدایه".
ئیداره‌كه‌ی تره‌مپ پێیانوایه" پلانه‌كه‌ی ئۆباما ده‌رباره‌ی سووریا، له‌سه‌ر ده‌ره‌نجامه كاره‌ساتباره‌كانی چه‌ند ساڵی رابردوو داڕێژراوه، كه هه‌ر هه‌نگاوێكی دووچاری كاره‌ساتێكی چاوه‌ڕوانكراومان ده‌كات. به‌ڵام ئه‌وانه‌ی له ئیداره‌كه‌ی ئۆبامادا ئه‌و دۆسیه‌یان له ئه‌ستۆدا بووه ده‌ڵێن" تیمه‌كه‌ی تره‌مپ له ئاسته‌نگه‌كانی ئه‌و پرسه تێناگه‌ن، مه‌گه‌ر په‌له بكه‌ن و زوو تێبگه‌ن".
له‌وانه‌یه راده‌ستكردنی ئه‌م دۆسیه‌یه یه‌كێك له پرسه هه‌ره هه‌ستیاره‌كانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی بێت له ماوه‌ی ئاڵوگۆڕی نێوان دوو سه‌رۆكی ئه‌مریكادا هاتبێته پێشه‌وه، ئه‌وانیش له زۆر لایه‌نیدا له‌گه‌ڵ یه‌كتری ناكۆكن له‌سه‌ری،.
پلانه نوێیه‌كه
له‌وانه‌یه پیشنیاره‌كان له كاتی گه‌یشتنی تره‌مپ بۆ كۆشكی سپی له به‌ین چووبن، به‌ڵام یه‌كێك له به‌رپرسانی ئیداره‌كه‌ی تره‌مپ ده‌ڵێت" پلانه‌كه‌ی ئۆباما داوا له سوپای ئه‌مریكا ده‌كات له‌سه‌ر به‌كارهێنانی چه‌كی نوێ و شه‌ڕ له ناوچه ته‌سكه‌كاندا راهێنان به هێزه كوردییه‌كان بكه‌ن، به‌ڵام ورده‌كارییه‌كانی ئه‌و پلانه ده‌رباره‌ی ژماره‌ی پێویستی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ئه‌و ئه‌ركه، نادیاره و روونییه. به‌رپرسانی ئیداره‌كه‌ی تره‌مپ ده‌ڵێن" پێمان سه‌یره باسی هاوكاریی له‌گه‌ڵ رووسیا و ستراتیژیه‌تی سیاسی روون بۆ ئارامكردنه‌وه‌ی توركیا له‌و پلا‌نه‌دا نییه، وه‌ك چۆن پلانی جێگره‌وه و به‌په‌له‌شی تێدانییه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر كورده‌كان هێرشه‌كانیان وه‌ستان چیبكرێت. بۆیه ئه‌وه‌ی بێزاریكردوون نه‌بوونی پلانی جێگره‌وه‌یه".
تیمه‌كه‌ی تره‌مپ ئه‌وه‌یان بۆ راوێژكاره‌كانی ئۆباما روونكردووه‌ته‌وه كه " چه‌كداركردنی كورده‌كان له راستیدا پلانه جێگره‌وه‌كه‌یه، له كاتێكدا پلانه سه‌ره‌كییه‌كه ره‌چاونه‌كراوه كه ئه‌ویش به‌كارهێنانی هێزه‌كانی سوپای توركیایه بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ره‌ققه".
ئه‌م پرسه‌ش پشت به جه‌نه‌راڵ ماتیس و دانفۆرد ده‌به‌ستێت كه چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی ره‌وشی سووریادا بكه‌ن و له پلانه نوێیه‌كه‌دا ریزبه‌ندی هێزه‌كان دارێژنه‌وه. به‌رپرسێكی باڵا له ئیداره‌ی پیشووی ئۆباما ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، له كۆتایی ویلایه‌ته‌كه‌ی ئۆبامادا دانفۆرد وه‌ك یه‌كێك له موكوڕتین ئه‌و كه‌سانه ده‌ركه‌وت كه پاڵپشتی پڕچه‌ككردنی كورده‌كانی كوردووه".
هاوكارانی ماتیس ره‌تیانكردووه‌ته‌وه باسی ئه‌وه‌بكه‌ن كه ده‌رباره‌ی ئه‌و پرسه بیرله چیده‌كاته‌وه، به‌ڵام تره‌مپ به‌ڵێنی به (ماتیس و دانفۆرد) داوه بۆ هه‌ندێك گۆڕانكاری له پلانه‌كه‌ی ئۆباما ئازادیان ده‌كات و ده‌ستكراوه ده‌بن.
ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی ئیداره‌كه‌ی تره‌مپ به واشنتۆن پۆستی گووتووه" تره‌مپ سه‌رمایه‌دار و پیاوی كار بووه، په‌یڕه‌وی له‌و پرۆگرامه ده‌كات كه ده‌بێت كه‌سانی به توانا دابمه‌زرێنێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن بڕیاربده‌ن".
به‌ڵام هێشتا له نێوان پلانه‌كه‌ی ئۆباما و بیركردنه‌وه‌كانی ئیداره نوێیه‌كه‌ی تره‌مپدا، بۆ شه‌ڕڤانه كورده‌كان كه یه‌كه‌م كاروانی چه‌ك و ئۆتۆمبیلی پێشكه‌وتوویان له ئیداره نوێیه‌كه‌ی تره‌مپه‌وه له‌ناو هێزه‌كانی سووریای دیموكراتدا ده‌ستكه‌وتووه، روون نییه " بۆ شه‌ڕی ره‌ققه هه‌ر ئه‌وان پێشه‌نگ ده‌بن و به‌هاره‌كه‌ی ته‌ڕ ده‌بێت، یان ماتیس و دانفۆرد به‌ڕه‌كه‌یان له ژێرپێ ده‌رده‌هێنن و ده‌یانخه‌نه‌وه پشته‌وه‌ی كاروانه‌كه".