عەممار حەكیم گەیشتە ھەولێر

بۆ تاوتوێكردنی پڕۆژەكەی لەگەڵ سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و ژمارەیەك لە سەركردەی پارتە سیاسییەكان كۆدەبێتەوە

K24 – ھەولێر

ھۆشمەند سادق پەیامنێری كوردستان24 رایگەیاند: "كەمێك پێش ئێستا عەممار حەکیم، سەرکردەی باڵای ئەنجوومەنی ئیسلامی عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتیمانی شیعەکان گەیشتە ھەولێر و لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كەوردستان و فوئاد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان پێشوازی لێكرا".

گوتیشی: "بڕیارە عەممار حەكیم لەگەڵ مەسعوود بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و ژمارەیەك لە سەركردەكانی حزبە سیاسییەكانی كوردستان كۆببنەوە، بۆ تاوتوێكردنی پڕۆژەی "رێککەوتنی سیاسی" نێو لایەنە عێراقییەکان دەکەن، كە پێشتر ئەم پڕۆژە لەلایەن عەممار حەكیم بۆ ئاشتبوونەوە و لێکنزیک کردنەوەی لایەنە سیاسییەکانی عێراق خراوەتە نێو گۆڕەپانی سیاسی عێراق و لە ئێران و ئوردن گفتوگۆی لەسەركراوە و پەسەندكراوە، ئەمڕۆش لەگەڵ کورد تاوتوێی پڕۆژەكە دەکات".

عەممار حەكیم گەیشتە ھەولێر
عەممار حەكیم گەیشتە ھەولێر