وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا به توندی هێرش ده‌كاته سه‌ر ئێران
K24 - هه‌ولێر:
جێیمس ماتیس، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پنتاگۆن) كه به "ماد دۆگ – سه‌گی هار" ناسراوه، به توندی هێرش ده‌كاته سه‌ر ئێران و به گه‌وره‌ترین ده‌وڵه‌تی پاڵپشتی تیرۆر وه‌سفیده‌كان.
ماتیس له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، له تۆكیۆی پایته‌ختی ژاپۆن، گوتی: "ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته‌ه به ئێران، ئه‌وه‌یه كه ئه‌و ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌ترین وڵاتی پاڵپشتیكاری تیرۆره له جیهان"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌و به پێویستی نازانێت ژماره‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زیادبكات.
گوتیشی: "به به‌رده‌وامی توانای ئه‌وه‌مان هه‌یه ژماره‌ی سه‌ربازانمان زیادبكه‌ین، به‌ڵام له ئێستادا به پێویستی نازانین".
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا و ئیداره نوێیه‌كه‌ی، سیاسه‌تێكی توندتر له ئیداره‌ی ئۆباما به‌رامبه‌ر ئێران په‌یڕه‌وده‌كه‌ن و هۆشداری توندتریان به تاران داوه, ئیداره‌ی نوێ راشیگه‌یاندووه، كه په‌رچه‌كداری توندی ده‌بێت ئه‌گه‌ر تاران به‌رنامه‌ی ناووكی و پێشخستنی مووشه‌كه بالیستییه‌كانی سنووردار نه‌كات.
له دوایین كاردانه‌وه‌شدا، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه (دارایی) ئه‌مه‌ریكا، سزای به‌سه‌ر 25 كه‌سایه‌تی و كۆمپانیای ئێرانی‌دا سه‌پاند، كه هه‌ندێك "په‌یوه‌ندییان به چالاكییه ناووكییه‌كان هه‌یه و هه‌ندێكیشیان پرسی تیرۆر له جیهاندا".