به ڤیدیۆ...بردنه‌وه‌كه‌ی بارسا له بلباو، ئامار و رووداوه‌كانی گه‌وره‌تر كرد
له گه‌ڕی 21ـه‌مینی لالیگای ئیسپانیا، یانه‌ی بارسێلۆنا له نێو یاریگه‌ی كامپ نوو به 3 گۆڵی خاوێن له یانه‌ی ئاتڵێتیك بلباوی میوانی برده‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 4 شووباتی 2017، یانه‌ی بارسێلۆنا به ئاماده‌بوونی زیاتر له 83 هه‌زار هانده‌ر میوانداریی یانه‌ی بلباوی هه‌رێمی باسكی كرد.
له خوله‌كی 18 پاكۆ ئه‌لكاسێر كه له شوێنی لویس سوارێز یاری ده‌كرد یانه‌ی بارسێلۆنای به گۆڵێك پێشخست، دواتر له خوله‌كی 40 لیۆنێل مێسی به لێدانێكی جێگیر گۆڵی دووه‌می بۆ بارسا زیاد كرد، گێمی یه‌كه‌م به دوو گۆڵێكی بێ‌وڵام به‌سوودی كه‌ته‌لۆنیاییه‌كان ته‌واو بوو.
له گێمی دووه‌م، ئێنریكی هه‌ندێك گۆڕانگاری ته‌كنیكی له پێكهاته‌كه‌ی كرد، له خوله‌كی 64 مێسی هێنایه ده‌ره‌وه‌ی یاریگه و سێرجی رۆبێرتۆی خسته شوێنه‌كه‌ی، له یارییه‌كه‌یشدا رافینها ئه‌لكه‌نته‌رای به‌رازیلی به خراپی تووشی پێكان بوو و به جه‌سته‌ی برینداره‌وه یاریگه‌ی جێهێشت.
له خوله‌كی 67 ئاهه‌نگ و خۆشی كه‌ته‌لۆنیاییه‌كان ده‌ستپێكرده‌وه، كاتێك ئه‌لێكس ڤیدالی به‌رگریكاری گۆڵێكی سه‌رنجڕاكێشی تۆمار كرد.
ئاماره‌كانی دوای یارییه‌كه:
ـ بارسێلۆنا به شێوه‌یه‌كی كاتی به 45 خاڵ له خانه‌ی دووه‌م جیاوازییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریال مه‌دریدی پێشه‌نگ بۆ یه‌ك خاڵ كه‌مكرده‌وه.
ـ لیۆنێل مێسی هاوشانی لویس سوارێز به 16 خاڵ پێشه‌نگی گۆڵكارانی لالیگایان گرت، نزیكترین ركابه‌ر كریستیانۆیه كه 13 گۆڵی هه‌یه.
ـ گۆڵه‌كه‌ی ئه‌لێكس ڤیدال، گۆڵی 100ـه‌می بارسێلۆنا بوو له‌م وه‌رزه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانییه‌تییه‌كان.
ـ له دوایین 7 یاری خۆی له‌گه‌ڵ بارسا، ئه‌لێكس ڤیدال 2 گۆڵی كردووه و 4 گۆڵیشی دروست كردووه.
ـ له دوایین 7 گۆڵی مێسی له دژی بلبا، مێسی 5 گۆڵی به لێدانی جێگیر و راسته‌وخۆ بووه.
ـ مێسی به 27 گۆڵ بووه یه‌كه‌مین یاریزان له مێژووی یانه‌كه‌ی كه زۆرترین گۆڵ به لێدانی راسته‌وخۆ تۆمار ده‌كات، پێش رۆناڵد كۆیمان كه‌وته‌وه كه خاوه‌نی 26 گۆڵ بوو.
ـ مێسی كۆی گۆڵه‌كانی له‌م وه‌رزه له 30 یاری گه‌یانده 31 گۆڵ.