هێزه‌كانى سورياى ديموكرات قۆناغى سێيه‌مى توڕه‌يى فوراتى ده‌ستپێكرد

ئامانجیان كۆنترۆڵكردنەوەی بەری رۆژھەڵاتی شارەكە و گەمارۆدانی تەواوەتی پارێزگای رەققەیە.
kurdistan24.net

K24 – ره‌ققه‌:

ھێزەكانی سووریای دیموكرات لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە دەورووبەری شاری رەققە، قۆناغی سێیەمی كۆنترۆڵكردنەوەی شارەكەیان راگەیاند. بە گوێرەی راگه‌يه‌ندراوى ھەسەدە لە قۆناغی سێیەمدا ھێزێكی زیاتری عەرەبی بەشدارە و ئامانجیان  كۆنترۆڵكردنەوەی بەری رۆژھەڵاتی شارەكە و گەمارۆدانی تەواوەتی پارێزگای رەققەیە.