لە كۆبانێ لە دەستی داعش رادەكات لە سلێمانی تووشی نەخۆشی درێژخایەن دەبێت

چیرۆكی ژنێكی كۆبانێ لە باشووری كوردستان
kurdistan24.net

K24 - سلێمانی

دوای ئەوەی لە ساڵی 2014 داعش كۆبانێی گەمارۆدا، ئەو ژنە وەك زۆر لە ھاووڵاتیانی دیكەی كۆبانێ توانی خۆی بگەیەنێتە باشووری كوردستان و لە شاری سلێمانی نیشتەجێبوو، بەڵام دوای ماوەیەك دووچاری نەخۆشی درێژخایەن دەبێت و نەخۆشخانەی ھیوا بووەتە ماڵی یەكەمی. ئەو لەگەڵ نەخۆشانی دیكە دەخوازن خێرخوازان و لایەنە پەیوەندیدارەكان ھاوكاری نەخۆشخانەكە بكەن بۆ ئەوەی بتوانرێت چارەسەری زیاتری ئەو كەسانە بكرێت كە بە دەست نەخۆشیە درێژخایەكانەوە دەناڵێنن.