بۆمبێك بە چەكدارانی حەشدی شەعبیدا تەقییەوە

برای بەرپرسێكی حەشدی شەعبی كوژرا

K24 – خانەقین

ھەرێم جاف پەیامنێری كوردستان24 رایگەیاند: "ئەمڕۆ بۆمبێكی چێندراوی داعش لە ناحیەی قەرەتەپەی سەر بە قەزای خانەقین بە چەكدارانی حەشدی شەعبیدا تەقییەوە و له‌ ئاكامدا  كوژراو و برینداری لێكەوتووەتەوە.

سەرچاوەیەك لە ئاسایشی قەرەتەپە بە كوردستان24 راگەیاند: "لە ئەنجامی تەقینەوەی ئەو بۆمبەدا چه‌كدارێكی حه‌شدی شه‌عبی كوژراوه‌ كه‌ برای به‌رپرسی چه‌كداره‌كانی حه‌شدی شه‌عبییه‌ له‌ ناوچه‌كانی قه‌ره‌ته‌په‌ و ده‌وروبه‌ری، 3 چه‌كداری دیكه‌ش بریندارن.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی ئاسایشی قه‌ره‌ته‌په‌ ئه‌وه‌شی گوتووه‌" چه‌كدارانی داعش، هێرشیانكردووه‌ته‌ سه‌ر گوندی (كۆكجه‌لی) له‌ سنووری ده‌ریاچه‌ی حه‌مرین له‌ باشووری قه‌ره‌ته‌په‌ و 400 سه‌ر مه‌ڕ و ماڵاتی خه‌ڵكی گونده‌كه‌یان بردووه‌، دواتر هێزێكی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق هێرشیانكردووه‌ته‌ سه‌ر چه‌كداره‌كان و له‌و شه‌ڕه‌شدا چه‌كدارێكی دیكه‌ی حه‌شدی شه‌عبی كوژراوه‌ و 4 چه‌كداری دیكه‌ش برینداربوون.