نێچیرڤان بارزانی: پرۆژەی شەقامی 120 مەتری بە قەرز دروستكراوە

پێویستە كەرتی تایبەت لە ھەرێمی كوردستان رۆڵی خۆی بۆ ئاوەدانكردنەوەی ببێنێت و سەرمایەی خۆیان لە پرۆژەكانی ھەرێم بەگەڕ بخەن
kurdistan24.net

K24  - ھەولێر

سەرۆكی حكومەتی ھەرێم نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند كردنەوەی پرۆژەی شەقامی 120 مەتری بە ھەموو ماناكانییەوە گرنگە، لەوانە لە رووی ئاوەدانی، لە كاتیكدا ھەرێمی كوردستان لە بارێكی سەختی دارایی تێدەپەڕێت.

نێچیرڤان بارزانی لە پەیڤیك لە رێورەسمی كردنەوەی كردنەوەی پرۆژەی شەقمی 120 مەتری ئاماژەی بەودا سەرباری باری سەختی دارایی، خەڵكی دلسۆز ھەن و سەرمایەكانیان بۆ ئاوەدانكردنەوەی كوردستان بەگەڕ دەخەن و جیگەی شانازین.

ھەر لە بارەی ئەم پرۆژەیە گوتی پرۆژەی شەقامی 120 مەتری لە لایەن گرووپی كۆمپانیاكانی ھیوا بە قەرز دروستكراوە و پێش وادەی خۆیشی تەواوی كردووە، ئامانجیشی ئاوەدانكردنەوەی كوردستان بووە.

سەرۆكی حكومەت لە بەشێكی دیكەی قسەكانی، رۆڵی كەرتی تایبەت گرنگ نرخاند و گوتی كەرتی تایبەت داینەمۆی سەرەكی ئاوەدانكردنەوەیە و بێ بەشداریكردنی ئەو كەرتە وڵات پێش ناكەوێت و پێویستە كەرتی تایبەت لە ھەرێمی كوردستان رۆڵی خۆی بۆ  ئاوەدانكردنەوەی ببێنێت و سەرمایەی خۆیان لە پرۆژەكانی ھەرێم بەگەڕ بخەن.

ھەر لەمبارەوە ئاماژە بە كۆمپانیای جیبەجێكاری پرۆژەی شەقمی 120 مەتری كرد و گوتی لە كاتی ھێرشی داعش كە تەنیا 30 كیلۆمەتر لە ھەولێر دوور بوو، ھەندێ لە كۆمپانیاكان كارەكانیان راگرت، بەڵام ئەم كۆمپانیە لەسەر كارەكانی خۆی بەردەوام بوو و جێگەی شانازییە كە لە خەمی وڵاتەكەیدا بوو.

گوتیشی ئەزموونمان وەرگرتووە نابێت تەنیا پشت بە بوارێك ببەستین.

ھەروەھا سوپاسی ئەندازیاران خوماڵی ئەم پرۆژەیە كرد و رۆڵی پێشمەرگە و ھێزە ئەمنییەكانیش بۆ پاراستنی ئارامی گرنگ نرخاند كە شەونخونیان كردووە بۆ پاراستنی ئەمن و ئاسایشی كوردستان.

پێشتر لە لێدوانێكی تایبەت بۆ كوردستان24، ئەندازیار ئەمیر عەبدولخالق بەڕێوەبەری پڕۆژەکانی رێگاوبان لە کۆمپانیای گروپی ھێمن بۆ كوردستان24 گوتی: "شەقامی 120 ھەولێر ھیچ ترافیكێكی تێدا نییە، ھەموو ئەو شوێنانەی كە لە دەرەوە و ناوەی شار ئۆتۆمبێل لێی دێتە سەر شەقامەكە بە بەرزە پرد و ژێر پرد بەستراوەتەوە".

ھەر بە گوتەی ئەو ئەندازیارە، شەقامی 120 مەتری درێژییەکەی 38 کم بەسەر سێ بەش دابەشکراوە و بە گوژمە 140 ملیۆن دۆلار پڕۆژەكە ئەنجامدەدرێت

JS